ئەمڕۆ شەممە 2025.10.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و حامد ئیسماعیل، قائیمقامی قەزایی پیرمام و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسانی ئیداری و حزبی ناوچەكە، لەگوندی گڕاو سەر بە سنووری قەزایی پیرمام، لەڕێورەسمێكدا قوتابخانەی ( كانی گڕاو ) ی بنەڕەتی تێكەڵاو كردەوە، كە لە سەر بودجەی سندووقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدرال دروستكراوە.
پارێزگارى هەولێر دوای كردنەوەی قوتابخانەكە و بەسەركردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن و بەشەكانی تری، وێڕاى پیرۆزبایى لە قوتابییان و مامۆستایانى قوتابخانەکە و دانیشتووانى گوندى گڕاو، هیوای خواست ئەم قوتابخانەیە ببێتە بەشێکی دیكەی گرنگ لە پێشکەشکردن و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن و خزمەتکردنی ئەو قوتابیە ئازیزانەی تێیدا دەخوێنن.

