پارێزگای هەولێر رایگەیاند لە درێژەدان بە چارسەرکردنی کێشە و کەموکوڕیی بیرەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی 8 پڕۆژە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی تشرینی یەکەم، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکانی ئاو و لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی هاوڵاتییان و دابینکردنی ئاوی پاک و شیاوی خواردنەوە، لەلایەن تیمەکانی بەڕیوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر دەستکرا بە:
1- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی پونگینەی سەر بە ناحیەی هیران.
2- چاککردنی کەموکوڕییە تەکنیکیەکانی پڕۆژەی ئاوی قەندیل-شەقڵاوە.
3- لێدانی بیر بۆ گوندی دوین.
4- جێبەکێکردنی پڕۆژەی ئاوی گردەچاڵ – کۆڕێ.
5- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی کوردستان، لە ناحییەی باسرمە.
6- لێدانی بیر بۆ گوندی پەلکانە، لە ناحیەی دێگەڵە.
7- دروستکردنی عەمباری کۆنکرێتی ئاو بۆ گوندی ئامۆکان، لە سنووری قەزایی هەریر.
8- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی بیۆکان لە مەلائۆمەر.

