رۆژنامەی ھەولێر

هەر بستێكی ئەم خاكە بۆ پارتی پیرۆزە و ئامادەینخزمەتی بكەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/16، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگریسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاهەنگی بانگەشەی لیستی275ی پارتی لە هەولێر بەڕێوە چوو.

لە گوتارێكدا كە لە ئاهەنگەكە پێشكەشی كرد، جێگری سەرۆكی پارتیدەستخۆشیی لە كادیر و هەڤاڵانی پارتی كرد و هیوای ماندوونەبوونی بۆخواستن و رای گەیاند، ئەم ماوەیە بۆ ماوەی مانگێك ئێمە خزمەتی ئەمخوشك و برایانە دەكەین، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوان بتوانن لەبەغدا خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن، بۆیە هەموو بەیەكەوە پشتیواندەبین بۆ سەرخستنی ئەم لیستە و ناردنی ئەم خوشك و برایانە بۆپەرلەمانی عێراق.

هەروەك باسیشی لە گرنگیی ئەم هەڵبژاردنە كرد و ئەوەی خستە ڕوو كە لەكوردستاندا پارتی هیچ كێبڕكێكارێكی نەماوە، ئەمەی ماوە ئێستا لە بەغداململانێی پارتی دەكەن، بۆیە پێویستە ئێمە بچینە بەغدا و لەوێ شەڕ لەسەرمافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەین.”
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان