وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە لە خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2025، پلەی 8721 ئەفسەر و پێشمەرگە بەرزكرایەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: لەخشتەی ئەیلوولی ساڵی 2025 پلەی 8721 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە.
بۆ ئەم مەبەستە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەر و پێشمەرگەكان كرد و رایگەیاند: دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشتکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکوومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە.
هەروەها رایگەیاند: هەموو هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرز بکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە جەختیشی كردەوە كە لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوام بن.

