سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا کۆبووەوە و هەردوولا داکۆکیان لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و له‌سه‌ر گرنگيى سەرخستنى پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاوڕا بوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.
له ديدارێكدا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر بواره‌كانى هاريكاريى هاوبهشيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى سەرخستنى پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، هاوڕا بوون.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا كه يان برێم، كونسوڵی گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو، به بايه‌خه‌وه باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا و دوايين هه‌نگاوه‌كانى كرد و دۆخى سووريا و ڕێككه‌وتنى ڕاگرتنى شه‌ڕيان له غه‌ززه، تاوتوێ كرد.

