رۆژنامەی ھەولێر

قیڕتاوکردنی دووسایدی ” کەسنەزان- گۆمەسپان

دووسایدی ( کەسنەزان- گۆمەسپان ) کە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره، هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی ( گۆمەسپان – سماقووڵی ) لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ کارى تێدا دەکرێت، دەست بەقۆناغێکی تری قیڕتاوکردنی کرا.

درێژیی شەقامەكە 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك 10 مەتر و 75 سانتیمەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەست پێ دەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.

پڕۆژەکە لە 4 پرد و 1 ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت.

لەو پڕۆژەیەدا 2000 كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن، پشت بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستراوە.