ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری شرناخ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە بەرەوپێشەوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و وێڕای ئاماژەدان بە ڕەهەندە ئیجابییەکانی ئەو پڕۆسەیە، داوای کرد سەرۆک بارزانی لە پشتیوانییەکانی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتییانەی تورکیا بەردەوام بێت.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانییەکانی پارێزگای شرناخ و هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای هەولێر کرایەوە.

