رۆژنامەی ھەولێر

نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كانیان كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌م، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌  ئيرفان سديق، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا، جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.

هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ توركيا و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌و وڵاته‌ كرا.

لای خۆیه‌وه‌، باڵيۆزى به‌ريتانيا ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردنه‌وه‌ى ئاسمانى توركيا به‌ رووى گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كاندا بۆ سلێمانى كرد.

پێشهاته‌كان و دۆخى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا و ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، لايه‌نێكى ديدكه‌ى ديداره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا بوو.