حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە ئاسانکاریی زۆر بۆ حەجخوازانی کوردستان دەکات و هەوڵی داوە تێچوو و کاتی زۆر بۆ حاجییان بگەڕێتەوە.
كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاندووە: له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌ر ساڵێك به بڕی جیاواز پاڵپشتیی حه‌ج كراوه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی حه‌ج و عومرە به شێوه‌یه‌كی بێوێنه به‌ره‌و پێشچووه.
كۆی ئه‌و بڕەی كه له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا بۆ پاڵپشتیی پرۆسه‌ی حه‌ج پێشکەش كراوه، زیاتر بووه له 6.500.000 شه‌ش ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هاوکات بۆ ئه‌مساڵیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ر بووه له هاوكاریكردنی حه‌جخوازان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان نووسیوە کە به خۆڕایی بووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌یشی كرده دیاری بۆ حه‌جخوازان، تاوه‌كوو بتوانن به خۆرایی و به بێ به‌رامبه‌ر له ماڵه‌كانی خۆیان به ئاسانی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2026 تۆمار بكه‌ن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

