بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، خولێكی كۆمپیوتەر بۆ 10 هەزار مامۆستا لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و سەركەوتووەكانیش خەڵات دەكرێن بە 500 دۆلار و لاپتۆپ.
لە نووسراوێكدا كە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و خوێندنی كوردی لە كەركووك كراوە، هاتووە “دەزگای (محمد بن راشد ئال مەكتوومی جیهانی) خولێكی راهێنانی كۆمپیوتەر بەشێوەی ئۆنلاین بۆ 10 هەزار مامۆستا دەكاتەوە”.
هەروەها هاتووە “خولەكە بە خۆڕاییە و بە هەرسێ زمانی (كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) پێشكەش دەكرێت، سەرجەم مامۆستایان دەتوانن بەشداری خولەكە بكەن”.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە “بۆ هاندانی بەشداریكردن، 50 مامۆستای سەركەوتووی خولەكە خەڵات دەكرێن، كە 30 مامۆستایان بڕی 500 دۆلار وەردەگرێت و 20 مامۆستای دیكەش لاپتۆپی پێ دەبەخشرێت”.
وێنە: دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان:


