رۆژنامەی ھەولێر

لاوان بەئومێدن بۆیە دەنگ بە لیستی 275 دەدەن

ماكوان عێزه‌‌ت – هەولێر

لە كارنامەی پارتیدا، بەشێك لە ئامانجە سیاسییەكان بریتین لە، بەهێزكردنـی دەنـگ و سـەنگ و قورسـاییی كـورد لـە بەغـدا و لە هاوكێشـە ئیقلیمـی و نێودەوڵەتییەكانـدا و خەباتـی بـەردەوامە بـۆ هێشتنەوەی كوردستانێكی بەهێز.

پارتی، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ژمارە 275، پشكداریی هەڵبژاردنەكانی 11/11/2025 ئەمساڵ دەكات، لە كارنامەی پارتیدا چەندین خاڵ و بڕگەی جیاجیا هەن بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان لە هەموو كایەكانەوە و، هیچ چین‌وتوێژێكی كۆمەڵگەی لەبیر نەكردوەو و بە بایەخەوە كار دەكات بۆیان بۆ ئەوەی بە مافی ڕەوای خۆیان بگەن و لەو سۆنگەیەشەوە لە ڕێگەی بەربژێرەكانییەوە، پارتی داكۆكی لە مافەكانیان دەكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە كاری بۆ كوردستانێكی بەهێز كردووە و دەیكات، ئەمەشی بە كردەوە سەلماندوە و هەر بۆیە زۆرینەی هاووڵاتیان متمانەیان بە پارتی و بەربژێرەكانی هەیە.
لە دروشمه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٢٠٢٥، لە یەكێك لە دروشمەكانی تایبەت بە لاوان بریتیە لە “ڕەخســاندنی هــەلی کاری زیاتــر و بــەردەوام، بــە تایبــەتی بــۆ لاوان، هەروەهــا دانــانی بەرنامەیــەكی دادپەروەرانــە و وەكیــەكی بەخشــینی قــەرز، بــۆ کار و پڕۆژەکانیــان”.
ئەم بایەخدانەی پارتی بە چینی لاوان، ئەوانی دڵخۆش كردوە و ئومێدەوارن پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەڵبژاردنەكانی پێشوە هەر لە پلەی یەكەم بمێنێتەوە لە پێناو بایەخدانی زیاتری بە لاوان.
لە بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنەكان، خاڵی گرنگ هەن كە پەیوەستن بە ژیان و ئاییندەی لاوانەوە، لاوان دەڵێن، لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، كە هەمیشە پشتیوان و داكۆكیكاری مافەكانیان بووە .
گۆڤەند مەحموود، دانیشتوی شاری هەولێرە، ئەو لاوێكەو تازە ژیانی هاوسەری پێك هێناوە دڵخۆشە بە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی ئەم جار و دەڵێت: دەنگی من و بەشێكی زۆری گەنجانی هەولێر بۆ لیستی ژمارە 275ی پارتییە، ئاشكرایە پارتی حزبێكی بەھێزە لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوخۆ و پێگەیەکی بەھێزی ھەیە و پارێزەری کوردستانە، لە ماوەی ڕابردوو بینیمان كە کار بۆ مافی خەڵکی کوردستان دەکات.
ڕێبوار قادر، لە نێو بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر دوكاندارە، ئەو دەڵێت: پارتی بە كردار سەڵماندوویەتی خزمەتی چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستانی كردووە، لە داهاتووشدا هەر پارتی دەتوانێت خزمەتی گەلی كوردستان و خاكەكەی بكات، هەموو دەبینین ئەو بەرەو پێشبردن و خۆشگوزەرانییە پارتی دەتوانێت پارێزگاری لێبكات، هەرچەندە نەیاران بەردەوام كار دەكەن بۆ ئەوەی پارتی بێهێز بكەن، چونكە دەزانن بێ هێزی پارتی دەبێتە بێهێزی كوردستان، بەڵام خەیاڵیان خاوە و بەهێزی پارتی بەندە بە بەهێزی كوردستان بۆیە هیوادارم هەموو چین و توێژەكانی كوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن”.
شۆخان جەمیل، قوتابی زانكۆیە ئەو بەرنامەی كاری پارتی بەدڵە كە لە داهاتوو بە چ شێوەیەك دەڕوانێتە ئایندە و چۆت بە پلان و بەرنامە كار دەكات بۆ خزمەتی كوردستان، جەخت دەكاتەوە پارتی لیستی بەدیهێنانی هیوا و ئاواتی قوتابییان و لاوانە، لیستی شەهیدان و سەربەخۆییی كوردستانە. دەشڵێت: من وەكو قوتابییەك دەنگی خۆم دەدەمە لیستی ژمارە 275ی پارتی.
ئیدریس محەمەد دەڵێت: دەنگدان لە سیستمی دیموکراسیدا یەکێکە لە گرنگترین مافی ھاووڵاتیبوون، لەو ڕوانگەیەوە دەرفەتە بۆ دەربڕینی مافی خۆی، جگە لەوەش دەنگدان ئەرکێکی نیشتیمانییە و پێویستە لاوان لەم ئەركەیاندا خەمسارد نەبن. منیش وەك لاوێك دڵخۆشم كە ئێستە مافی ئەوەم هەیە لەم هەڵبژاردنە بەشداربم، بە خۆشحاڵییەوە دەنگ دەدەم و دەنگی خۆشم دەدەمە لیستی پارتی، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە مافی هەموو چینەكان دەكات بە بێ جیاوازی، بۆیە دەنگی من و هەموو لاوانی گەڕەكەكەمان تەنیا بۆ لیستی پارتییە.