رۆژنامەی ھەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاو کراوەتەوە کە لەسەر ئەرکی جەنابی سەرۆک بارزانی پارکێک وەک دیاری دراوەتە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێکاری پێویست بۆ دروستکردنی پارکەکە گیراوەتەبەر.

لێرەدا بە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و هەڵەبجە ڕادەگەیێنین کە ئەوە بەرپرسیارێتیی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن و ئەوەی سەرۆک بارزانی کردوویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێ هەموو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو کوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بکەن.

بارەگای بارزانی
11ی تشرینی یەکەمی 2025