دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی رۆژی نیشتیمانیی ئەڵمانیا کرد و سڵاوی تایبەتی و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان گەیاند و ھیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ پەیوەندییەکانی ھەردوولا خواست.
کتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی ئەو رێوڕەسمە تایبەتەی کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیای کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی، ڕۆژی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا سازیان کردبوو.
دکتۆر ھێمن ھەورامی، سڵاوی تایبەتی و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان گەیاند و ھیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ پەیوەندییەکانی ھەردوولا خواست و سوپاس و پێزانینی دووبارەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستانی پێگەیاندن بۆ سەرجەم ئەو ھاوکاری و پاڵپشتیانەی ئەڵمانیا بۆ گەلی کوردستان و ھەرێمی کوردستان پێشکەشیان کردووە.

