یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له دهۆك ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ كاندیدانی پارتی به خه‌ڵكی دهۆك ده‌ناسێنین. پارتی ته‌نیا له دهۆك خاوه‌نی 10 هه‌زار شه‌هیده و سه‌ركه‌وتنی پارتیش مسۆگه‌ره.”
سه‌باح به‌یتوڵڵا دەڵێت “ڕۆژی 3ی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی له سنووری مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه، ڕۆژانه بانگه‌شه‌ی پارتیمان به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و سه‌رده‌مییانه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له پاركی سه‌رهه‌ڵدان له شاری دهۆك ڕێوڕه‌سمێك بۆ ناساندنی كاندیدانی پارتیمان به‌ڕێوه ده‌چێت و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاویش به‌شدار ده‌بن.
ئێمه وه‌ك پارتی له سنووری دهۆك خاوه‌نی 10 هه‌زار شه‌هیدین و دهۆك و بادینان هه‌میشه پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی پارتی بوونه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش بینیمان چ ده‌نگێكیان به پارتی دا.”
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له دهۆك گوتیشی “پلانێكی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن له سنووری هه‌ر پێنج لقی دهۆك و زاخۆ، به‌شدارییه‌كی كارامان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ئێمه باوه‌ڕمان به جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی خۆمان هه‌یه، هه‌موو ئه‌و خزمه‌ت و خه‌باته‌ی پارتیمان هه‌یه‌تی ڕۆژی ده‌نگدان له‌به‌رچاویان ده‌بێت و ده‌نگیان بۆ لیستی 275ی پارتیمانه.”
سه‌باح به‌یتوڵڵا ڕوونی كرده‌وه “ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی پارتی له‌سه‌رخۆ بێت، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه بانگه‌شه گه‌رمتر ده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر ده‌چینه ناو خه‌ڵك، ئه‌مڕۆ هه‌ر 22 كاندیدی پارتی به ده‌نگده‌رانی دهۆك ده‌ناسێنین تا له هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێ بدرێت، ئێمه دڵنیاین سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ پارتی و لیستی 275ی پارتییه، چونكه هه‌ر پارتییه خۆی به خاوه‌نی خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت.”

