ئەمشەو چوارشەممە 2025.10.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێوڕهسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیا، کە لەلایەن کونسڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیر و پەرلەمانتار و دبلۆماتکار و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و نوێنەرانی حزب و لایەنەسیاسیە کوردستانیەکان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆز و کونسڵ و ستافی کونسڵخانه بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا و جەختی لە زیاتر بهرهوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

