ئهمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تشرینی 2025، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له دانيێل كرێبهر باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .
باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە ، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون .

