ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌م، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق كۆبوویه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيادا كرایه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسى پشتگيریى و هاوكارييه‌كانى ئيتاڵياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه، فۆتانا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بدات.
هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

