رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد .

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.