رۆژنامەی ھەولێر

وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە، لە یەکێک لە خواردنگەكانی هەولێر نانی بەیانیان خوارد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.10.7، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری، لە یەکێک لە خواردنگەكانی هەولێر، بەیەکەوە نانی بەیانیان خوارد.

لە دیدارەكەدا، هەردوولا بیروڕایان لە بارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق، ئاڵوگۆڕ كرد.