رۆژنامەی ھەولێر

فەرمانبەرانی حكوومەت پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ژمارە (275) پارتی دەردەبڕن

ئاریان دەرگەڵەیی

فەرمانبەرانی حكوومەت، بەلێن دووپات دەكەنەوە كە ڕۆژی 11 نۆڤەمبەری ئەمساڵ كەرنەڤاڵی سەركەوتن لە هەرێمی كوردستان ساز دەكەن، بەشێك لەو فەرمانبەرانە لە لێدوانەكانیان بۆ (هەولێر) داوا دەكەن دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن چونكە دەزانن درێژبوونەوەی كاروانی ئاوەدانی لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە هەبوونی پارتییەوە هەیە.

سەفەر عەزیز كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، دەڵێت: خۆشحاڵم كە دەبینم كە ئێستاوە گوڕ و تینیكی زۆر لە كادیرانی پارتی و خەڵكی هەولێر دەبینم بۆ خۆئامادەكرنیان و چوونیان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، من پێم وایە ئەمجارە پارتیمان دەنگێكی زۆر بەدەست بهێنێت ئیمە وەكو فەرمانبەرانیش دەنگ بە پارتی دەدەین و هەروەها لەپێناو پتەبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان و زیاتر ئاوەدانی پێویستە دەنگ بە كاندیدەكانی پارتیمان بدەین، من پێم وایە تاوەكو پێگەی پارتی لە هەرێمی كوردستان بەهێز بێت، ئەوا پێگەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهاندا بە هێزتر دەبێت.
هێرش خۆشناو، كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگە و لە نێو كاری پارتایەتیشدا چەندین پۆستی گرنگی پێدراوە ئەو پێی وایە كە پارتی كار بۆ پاراستنی هەموو ئایین و نەتەوەیەك دەكات و پارتی لە هەرشوێنێك بێت، ئاوەدانی و پێكەوەژیان و خۆشبەختی، بەختەوەری و ئاسوودەیی و ئاسایش لەوێیە؛ هەروەها هێرش، دەشڵت: “پارتی قەوارەی كوردستان زامن دەكات و پارتی هەمیشە بەرپرسیار‌ێتیی ئیدارەدانی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی خۆی لە ئەستۆدا بووە، ئەم دەنگدانەی ئەم جارەش بۆ چەسپاندنی دیموكراسی لە ناوچەكەكان پێویستە و گرنگی خۆی هەیە. بۆیە پێویستە هەموومان سەنگی و بەهێزی خۆمان پیشانی جیهان بدەین. ئەوە پیشان بدەین كە پارتی هەموو كاتێك لەگەڵ هەڵبژاردن بووە.
ئەو فەرمانبەرە گوتیشی: “پارتی هەڵقوڵاوی رێبازێكی مەزنە كە هەمیشە بەر‌گری كردووە لە كورد، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەم لە ناوەوەی كوردستان هەم لە دە‌رەوەی عێراق متمانەیان بە بوونی پارتیمان هەیە، بۆیە تاك و بە تاكی كوردستان پێویستە ئەوە بزانن لە رۆژی دەنگدان خوێنی شەهیدان لە بیر نەكەن و دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەین. بە تایبەت
دەریا برزۆ فەرمانبەرێكی دیكە حكوومەتی هەرێمە لە ئێستاوە خۆی ئامادە كردووە بۆ دەنگدان بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق، ئەم لەم بارەیەوە دەڵێت: “پارتی بە نزیكەی (80) ساڵە كە لەپێناو كوردستاندا لە خەبات و قوربانیداندا بووە و تێكۆشاوە، ئێستاش لەلایەن سەرۆك “مەسعود بارزانی”ـیەوە رێبەرایەتی دەكرێت. بوونی سەرۆك بارزانی لەم هەرێمە وایكردووە جگە لە كورد هەموو پێكهاتەكانی دیكەیی كوردستان هەست بە ئارامی دەكەن، بۆیە لە هەڵبژاردنی هاتوودا دەنگ دەدەین بە لیستی (275)ی پارتیمان و داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، دەنگ بە پارتی بدەن و لەم رۆژە خوێنی شەهیدان ئاسوودە بكەن.