رۆژنامەی ھەولێر

“دەنگدان بە پارتی گرەنتیی بەهێزی و پاراستنی مافەکانمانە لە کوردستان”

بەرپرسی لقی دوو لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند: بەخەرمانی پڕ بەرەکەتی خزمەت و پڕۆژەکانمانەوە بە خەڵکی کوردستان دەڵێین دەنگدانتان بە پارتی گرەنتیی بەهێزی و پاراستنی مافەکانمانە لە کوردستان…

بەئامادەبونی د. زانا مەلا خالد بەرپرسی لقی ٢ـی پارتیمان و خاتوو جوان ڕۆژبەیانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەک لەکاندیدان و هەڤاڵانی سنوورەکە، لیژنەی ناوچەی شۆڕش ئێوارەئاهەنگێکی بۆ پشتگیری لە لیستی ٢٧٥ـی پارتیمان و کاندیداکان ساز کرد.
کارەخ سەعید خەیات. بەرپرسی لیژنەی ناوچەی شۆڕش بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کرد، خاتو جوان ڕۆژبەیانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی گوتی پارتی هەمیشە جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
دوای ناساندنی کاندیدانی ئامادەبوو، بەرپرسی لقی دوو لە وتارێکدا گوتی لە هەولێری پایتەختەوە پەیامی پارتیەکان، ئەوانەی پارێزەری رەسەنی کوردستانن بەهەمو کوردستان دەگەیەنین.
بانگەشە بۆ پارتێک دەکەین کەفێری کردین کوردستان بپارێزین، وەک بارزانی نەمر دەفەرمێ هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پارتیەکی باشە.
لەپایتەختی ئارامیەوە بانگەشەیەکی ئارام دەست پێ دەکەین، بانگەشەیەکی وا لە لە ئاست گەورەیی و خاوەندارێتیی پارتیمان بێت، بانگەشەیەک بە خەرمانی پڕبەرەکەتی حوکمڕانیمان، بەخەڵکی کوردستان دەڵێین لیستی ٢٧٥ لیستی حوکمڕانی سەرکەوتووە، بە خەڵکی کوردستان دەڵێین گەر دەتانهەوێ کوردستان ئارام و پارێزراوبێت دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.
ئێمە حزبی خاوەن دەسکەوت و سەروەرین پارێزەری کوردستانین و وەسفی کارە باشەکانی خۆمان دەکەین و بە کوردستانیان دەڵێین پارتی لە کوێ بێت ئاوەدانی و سەقامگیری لەوێیە، بە سەربەرزیەوە داوا لە خەڵکی کوردستان و هەولێری پایتەخت دەکەین دەنگ بە کاندیداکانی لیستی ٢٧٥ـی پارتی بدەن کە دەتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خەلکی کوردستان و دۆزە ڕەواکەمان و پارێزەری قەوارە و مافەکانمان بن.