ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، مێرمنداڵێکیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مامۆستایەک بە چەقۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیر کردووە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت: ئەمڕۆ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران ئاگادار کراينەوە لە بوونی ڕووداوێکی برینداربوون بە چەقۆ کە تێیدا مامۆستایەک بە ناوی (ر. ش. ت) لە ناو قوتابخانەدا كە لەلایەن مێرمنداڵێکەوە هێرشی کراوەتە سەر.
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە: مێرمنداڵەکە لە دەرەوە هاتووەتە ناو قوتابخانەکە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر مامۆستاکە و برینداری کردووە، پاشان هەڵهاتووە.
دوای وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران توانیان تۆمەتبارەکە بە ناوی (ر. م. ت) دەستگیر بکەن.
دەستگیرکردنەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران و بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەنجامدراوە.

