رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها تیشک خرایە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاوڕابوون.