رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: وەک هەمیشە پشتیوانی هاووڵاتییانی ئێزدی و هەموو پێكهاتەکانی کوردستان دەبین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزدی جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانییەکان بۆ هاووڵاتییانی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند کوردستان بۆ هەمووان هەر وڵاتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەبێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە 6ـی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی: “بە گەرمی و لە دڵەوە جەژنی جەمای ئێزدی لە هەموو هاوڵاتیانی ئێزدی خۆمان پیرۆز دەکەم، هیوادارم جەژنێکی ئارام و پڕ ئاسوودە بەسەر ببەن و هەموو ساڵێک هەموو جەژن و بۆنەکانی ئەوان و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بە خێر و خۆشی بگەڕێنەوە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییانی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی کوردستانی دڵنیا کردووەتەوە کە وەک هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانیان دەبن و کوردستان بۆ هەمووان هەر وڵاتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەمێنێتەوە.