رۆژنامەی ھەولێر

بزووتنەوە نیشتمانییەکانی بارزان, حوزەیرانی ١٩٢٩ – حوزەیرانی ١٩٤٧

وەرگێڕانی شێرکۆ حەبیب بەشی شەشەم

ئەم بەڵگەنامانەم لە ئینگلیزی وەرگێراوە بۆ عەرەبی و چاپکراوە، لێرەدا لە رێگای رۆژنامەی هەولێری ئازیز بە کوردی بڵاوی دەکەینەوە و دەیخەینە بەر دیدی خوێندەوارانی بەڕێز.

نووسین لەسەر دەڤەری بارزان و بارزانییەکان ئاسان نییە. بارزان لە دوای بزووتنەوەی نەمر شێخ عەبدولسەلام بارزانییەوە سەرچاوەی خەبات و قوربانیدان و، قوتابخانەی نیشتمانپەروەری و لانەی شێرە. پیاو و قارەمانەکانی نادادپەروەری و ستەمکارییان ڕەتکردەوە و لانکەی شۆڕشەکان و سەرکەوتنە بۆ ستەملێکراوان. تەحەدای هەموو ستەمکارانی کرد بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و بناغەکانی پێکەوەژیان و برایەتی دامەزرێنن.
ئەم بەڵگەنامانە گرنگی بارزان و هەوڵی حکومەتەکان، نەک تەنها عێراقی، بەڵکو ئێرانی و تورکی و بەریتانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی بارزان و سەرکردەکانی ئاشکرا دەکەن. بەڵام خۆڕاگریی بارزان و پیاوەکانی سەلماند و، ئەوان بەهێزتر بوون لە پیلانگێڕی و نیازە خراپەکانی ئەو حکوومەتانە.
ئەم بەڵگەنامانەی لەم کتێبەدا هاتووە، ئیرادەی سەرکردەکانی بارزان بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەردەخەن. هەروەها دەرخەری ئازایەتی بارزانییەکان و رووبەڕوو بوونەوەی حکومەتەکانی چوار وڵات و چۆن مستەفا بارزانی نەمر و هەڤاڵاکانی بە شایستەیی و بە داستانێکی قارەمانانەی بێهاوتای گەیشتنە سنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.
هەروەها بەڵگەنامەکان باس لە ڕۆڵی بارزانی نەمر دەکەن لە ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆماری کوردی لە ساڵی ١٩٤٦ کە ناوی کۆماری کوردستانی لێ نرا و مەهاباد پایتەختی بوو.
بارزان قوتابخانەی خۆشەویستی و نیشتمانپەروەری و لێبوردەیی و ڕێزگرتن و یەکسانی و هاوبەشی سەروەت و سامان و چاکسازی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگەیە.دەتوانین وانە و ئەخلاق لە خەبات و ئازایەتی بارزانییەکان لە مێژووی بارزانی وەربگرین.بەڕاستی قوتابخانەی خەبات و قوربانیدان و ئازایەتییە.هیوادارم توانیبێتمان بەشێکی بچووکی بارزانی بە خوێنەری بەڕێز بناسێنین.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا – بەغدا
٢٦ی ئەیلوولی ١٩٣٦
جەنابی بەڕێز سێر ساموێل هۆرک
گەورەم
1. ئاماژە بە نامەی ژمارە ٤٧٥ی ٥ی ئەیلوول، شەرەفمەندم کەوا پێتان رابگەیەنم کە خەلیل خۆشەوی، خۆی و بیست شوێنکەوتەی، کە لەگەڵیدا ماونەتەوە، بەرەو خاکی فارس هەڵهاتووە. خانەوادەکەی دەستگیر کراون و ٦٣ کەس لە شوێنکەوتووانی سزای لەسێدارەدان و هەڵواسینیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەوانی دیکەش سزای جۆراوجۆری زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە و ڕەوانەی ناوچە بیابانەکانی باشووری عێراق کراون.
2. لە دوایین گفتوگۆم لەگەڵ یاسین پاشا، پێی وتم کە سیاسەتی چۆڵکردنی گوندەکانی دەوروبەری ئۆپەراسیۆنی خەلیل بە سەرکەوتوویی تەواو بووە، لە زانیاری و پێداویستی بێبەش کرابوو و، لە ئەنجامدا لەلایەن یەکەکانی عێراق و تورکیاوە کە پێکەوە کاریان دەکرد گەمارۆدرا. بەرەو وڵاتی فارس هەڵات. جەنابی ناوبراو ئەوەشی راگەیاند کەوا هاوکاری نێوان هێزەکانی عێراق و تورکیا زۆر خوازراو نەبوو.
3. دیارە ئەو دادپەروەرییە پوختەی کە بەپێی یاسای سەربازی ئەنجام درا، کاریگەرییەکی قووڵی لە ناوچەی زیانلێکەوتوودا بەجێهێشتبوو، بۆیە سەرۆکوەزیران ڕێنمایی دەرکرد کە بەبێ ڕەزامەندی ئەو هیچ لەسێدارەدانی زیاتر ئەنجام نادرێت.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا
بەغدا
١٦ ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦
ژمارە ٦٥١
61/26/35
جەنابی بەڕێز ساموێل ج جی.
گەورەم
1) ئاماژە بە نامەکەی بەڕێز (ناتۆمان) ژمارە ٥١٢ لە ٢٦ی ئەیلول، شانازیی ئەوەم هەیە ئاگادارتان بکەمەوە کە جارێکی دیکە لە دەڤەری بەرادۆست هەڵیانکوتایە سەر خەلیل خۆشەوی.
2) لەگەڵ هاتنی زستان حکومەتی عێراق و تورکیا ناچار بوون ئەو هێزانە بکشێنەوە یان بڵاوەیان پێ بکەن کە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئامادە کرابوون. لەگەڵ شوێنکەوتووانی کە بە ٦٠ پیاو مەزەندە دەکرێن، گەڕانەوە بۆ گوندی زیتا (باشووری دۆڵی کۆڤاندا). بۆ ئەوەی لەم بنکەیەوە هێرشەکان دەستپێبکەنەوە. گوندە گەورەکان لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوون و قەڵادارکرابوون، بەڵام نەیانتوانی بێنە دەرەوە بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن.
3) خێڵ و گوندنشینەکان لە هەمان کاتدا لە دۆخێکی نالەبارن. تاڵانکردنی خەلیل خۆشەوی و بوونی هێزێکی زۆری سەرباز و پۆلیس لەم ناوچەیە بۆ ماوەی چەند مانگێک و ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکێکی زۆر لە گوندەکانیان، بە شێوەیەکی جددی پرۆسەی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕو ماڵاتی تێکداوە کە سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە. لەم زستانەدا بەدەست چەندین پێداویستییەوە دەناڵێنن.
ئەم بروسکەیە نهێنی و تایبەتە و دەبێت لەلایەن وەرگری ڕێگەپێدراوەوە بهێڵرێتەوە و بڵاونەکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران
لە بەغداوە بۆ وەزارەتی دەرەوە
وەڵامدانەوە بۆ بارەگای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
1 – بەداخەوەم کە جارێکی دیکە دۆخەکە لە ناوچەی بارزان لە کوردستانی عێراق جێگەی نیگەرانییە. دوای چەندین ڕووداوی بچووکی جۆراوجۆر کە چەند مانگێکی خایاند، مەلا مستەفا لە مانگی ئادار دا جارێکی دیکە بە نزیکەی ١٥٠ شوێنکەوتووی چەکدارەوە گەڕایەوە وەک ناوبژیوان لە دۆسیەیەکی کوشتنی خێڵەکی لە دهۆک.
2 – بریکاری سیاسی لە هەرێمی باکور و دەسەڵاتدارانی خۆجێی هەوڵدەدەن داوا لە مەلا مستەفا بکەن کە کۆماندۆکانی لە گەشتەکەی بۆ دهۆوک هەڵبوەشێنێتەوە و بەرەو موسڵ بچێت بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ موتەسەریف و عەقید (مید). دەمێنێتەوە بزانین ئایا ئامادەیە کار لەسەر ئەمە بکات؟ هاوکات قسە توندەکانی و سەرپێچیکردنی بریارەکانی دەسەڵات خراپترین کاریگەری لەسەر دەسەڵات دروست کردووە. هەستێکی گشتی هەیە کە تا مەلا مستەفا ڕانەگیرێت، هیچ سوودێک بۆ ئاشتی لە باکووردا ئاکامی نابێت. وەزیرەکان هەست دەکەن کە ماوەیەکی زۆر سەبریان گرتووە و ئەستەمە گوێ لە دیدگاکەیان نەگرن.
3 – ڕاوێژم لەگەڵ فەرماندەی گشتی و وەزیری جەنگی بەریتانیا کرد، ئێمەش لەو باوەڕەدا بەبێ یەکگرتووی ناتوانین تا کاتێکی نادیار بەردەوام بین لە ڕاوێژکردن و ڕاوێژکاری حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی کات بۆ بەرپەرچدانەوەی دووبارەبوونەوەی ئیستفزازیەکان بدەین. لە هەمان کاتدا ئێمە هاوڕاین لەسەر ئەوەی ئەگەر هەر ڕێوشوێنێکی سزایی بگیرێتەبەر، دەبێت پلانی دروستی بۆ دابنرێت و هێزێکی گونجاو کۆبکرێتەوە و چەندین ڕێکخستنی دیکەی جۆراوجۆر بکرێت، لەوانەش سەرپەرشتیکردنی دروستکردنی ڕێگاوبان. ژەنەڕاڵ ڕێنتۆن بەو پێیە ئامۆژگاری وەزیرەکانی کردووە و منیش هەمان شتم کردووە و جەختم لەوە کردووەتەوە کە دەبێت خێراکردنێکی زۆر هەبێت. پێویست بوو بەردەوام بین لە ئۆپەراسیۆنەکان، دەبێت ئەم ئامۆژگارییە بنیاتنەرە جێبەجێ بکرێت، چونکە لانیکەم شەش هەفتە پێش ئەوەی سوپای عێراق ئامادە بێت.
4 – من گەشبین نیم کە تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە. ئەوە یارمەتی مەلا مستەفا بدات بۆ ئەوەی هۆکارەکەی بزانێت، عەقید (مید)م ڕاسپاردووە کە ئاگاداری بکاتەوە کە ڕەفتارە سەیرەکانی خەریکە ماندوومان دەکات و، ئەگەر جددی بێت لە ئارەزووی ڕاگەیەندراوەکەیدا کە هیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەکات، چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە لە ئاست قسەکانیدا بێت و خۆی لە کێشە و گرفت بپارێزێت و خۆی لە چالاکییەکان بپارێزێت کە بتوانێت ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بەرامبەری بگیرێتە بەر. پێویستە عەقید (مید) بە ڕوونی ئەوەی پێ بڵێت کە ئەمە دوا هۆشدارییە کە دەتوانێت چاوەڕوانی بکات لە باڵیۆزخانەی جەنابی شا و ئەگەر بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنی، دەرئەنجامەکانی قورس دەبن دژی وی.
5 – ئەگەری ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی سروشتی زیادی کردووە بەهۆی سکاڵاکانی عێراق لە دواکەوتنی گەیاندنی کەرەستەی سەربازی، منیش لە فەرماندەی گشتی تێدەگەم کە فەرماندەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا چاوەڕێی ڕەزامەندی فەرمانگەی جەنگە لەسەر پێشنیارێکی شەخسی بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی ئێستا، کە متمانەم هەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە لە هەموو بارودۆخێکدا پەسەند دەکرێت.
6 – کۆمیسیاری باڵا تکایە بەپەلە بیگەینە بۆ فەرماندەیی گشتی