رۆژنامەی ھەولێر

لە پڕۆژەی ڕووناکیدا 80%ی هاوبەشی ماڵان لە هەڵەبجە کەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی نۆ

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی نۆ بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی پارێزگای هەڵەبجە لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

پسوولەی مانگی نۆ یەکەم پسوولەیە بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەڵەبجە دوای ئەوەی پارێزگاکە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بووە یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابین بکرێت و لە ئەنجامدا زیاتر لە 60 مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێندرانەوە.

خشتەی یەکەم: دوای 50٪ پاڵپشتی حکومی بڕی پسوولەی 80٪ی هاوبەشانی کارەبا لە هەڵەبجە بۆ مانگی نۆ کەمترە لە:

جۆری هاوبەش
بڕی پسوولە
ماڵان
15,000
بازرگانی
61,000
خشتەی دووەم: ژمارەی ئێستای هاوبەشانی کارەبا و هاوڵاتیان لە پرۆژەی ڕووناکی:

کوردستان
هەولێر
سلێمانی
دهۆک
هاووڵاتیيان
3,770,000
1,935,000
1,345,500
351,000
شوێنە بازرگانییەکان
120,000
61,000
35,000
20,000
تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی کە زیاترە لە ٪50ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی و سەنتەری هەموو پارێزگاکان کارەبای بەردەوامییان بۆ دابینکراوە.

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.