رۆژنامەی ھەولێر

لە سۆران کەسێک براکەی خۆی کوشت

ئەمڕۆ شەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە لایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆرانەوە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی بریندارێک بە ناوی (ع. ک. هـ) کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە بریندار بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بریندارەکە دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دوای لێکۆڵینەوەی بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران، دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە کوشتن بووە و کوژراوەکە لە لایەن براکەیەوە بە ناوی (هـ. ک. هـ) بەهۆی بوونی کێشە لەنێوانیاندا کوژراوە.

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان و بە بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیرکراوە و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە. هەروەها دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە لە تاوانەکەدا بەکارهاتووە.