رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوە

ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وەستابوو، ئێستا بە تەواوی چارەسەر کراوە و پرۆسەی هەناردەکردن دەستی پێکردووەتەوە و بەردەوامە.

ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەی بڵاو کردوە و رایگەیاند: “لە ئێستادا سەرجەم کێشە تەکنیکییەکان بە تەواوی چارەسەر کراون و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە دەستی پێکردووەتەوە و پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.”