رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خالد شلى ده‌كات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەیی دیار و تێکۆشەری دەڤەری بادینان (خالد شلی) کە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردبوو.

سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو (خالد شلی) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بۆ خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.

خالید شلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و بەرپرسی دەزگای ئەیلوول لە پارێزگای نەینەوا، دوێنێ سێشەممە لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای دهۆک بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی کرد.