ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاندووه: کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری ئیدارەی سەربه‌خۆی سۆران ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی کە پێشینەی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه : فۆرمەکە تایبەتە بە کەسوکاری شەهیدانی(سەنگەر و جینۆساید) و زیندانیانی سیاسی بەخۆیان و بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی تەنها بەخۆیان.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: دەتوانن بەیانی رۆژی پێنج شەممە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بکەن بۆ پێدانی زانیارییەکان تا 8ی10ی2025 رۆژی پێنج شەممە، کۆتا کاتە بۆ پێدانی زانیارییەکان.
كرتە لە سەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی فۆڕمەکە
١- https://heyzine.com/flip-book/d097c438fb.html
٢ – https://heyzine.com/flip-book/4a03dd4fad.html
٣- https://heyzine.com/flip-book/e011e6039b.html

