رۆژنامەی ھەولێر

كابینەی نۆیەمی هەرێــــــــــــــمی کوردستان بە داتا

ئا-شۆڕش غەفووری

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوێترین ئامار و داتای تایبەت بە چوار ساڵی ڕابردووی كار و پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی بڵاو كردەوە كە سەرەڕای سەرجەم ئەو قەیرانە گەورە سیاسی و ئابوورییە ناوخۆیی و ناوچەییانەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دروست كران، جێگەی سەرەنج و دڵخۆشین بۆ هەموو دانیشتوانی هەرێمەكەمان.

لێرەدا بە سێكتەر سێكتەر دەیخەینە ڕوو تا ئێوەش ئەو دەستكەوتانە بزانن كە لەم چوار ساڵەی ڕابردوو چی كراوە و چ ژێرخانێكی بەهێز دروست كراوە بۆ ژیانێكی خۆشتر و ئارامتری كوردستانیان:

ژێرخانی وەبەرهێنان:
لە كابینەی نۆیەم، زیاتر لە (24ملیار و 600ملیۆن دۆلار) لە چوار ساڵی ڕابردوو و لە سێكتەرە جیاوازەكان وەبەرهێنان كراوە. بەمەش (596 پڕۆژە) جێبەجێ كراون كە دەكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە سێكتەرەكان پشكیان بەر كەوتووە:
ـ سێكتەری پیشەسازی: لەم سێكتەرەدا (149) پڕۆژە بە گوژمەی (3،911،649،448 دۆلار)
ـ ـ سێكتەری بازرگانی: لەم سێكتەرەدا (154) پڕۆژە بە گوژمەی (1،265،564،486 دۆلار)
ـ سێكتەری گەشتیاری: لەم سێكتەرەدا (80) پڕۆژە بە گوژمەی (7،555،305،348 دۆلار)
ـ سێكتەری نیشتەجێبوون: لەم سێكتەرەدا (62) پڕۆژە بە گوژمەی (5،030،935،399 دۆلار)
ـ سێكتەری فێركردن: لەم سێكتەرەدا (53) پڕۆژە بە گوژمەی (440،482،250 دۆلار)
ـ سێكتەری تەندروستی: لەم سێكتەرەدا (35) پڕۆژە بە گوژمەی (372،221،109 دۆلار)
ـ سێكتەری كشتوكاڵی: لەم سێكتەرەدا (24) پڕۆژە بە گوژمەی (595،901،101 دۆلار)
ـ سێكتەری وەرزشی: لەم سێكتەرەدا (15) پڕۆژە بە گوژمەی (134،939،957 دۆلار)
ـ سێكتەری بانكەكان: لەم سێكتەرەدا (2) پڕۆژە بە گوژمەی (19،415،000 دۆلار)
ـ سێكتەری خزمەتگوزاری: لەم سێكتەرەدا (8) پڕۆژە بە گوژمەی (100،448،006 دۆلار)
ـ سێكتەری هونەری: لەم سێكتەرەدا (3) پڕۆژە بە گوژمەی (76،355،538 دۆلار)
ـ سێكتەری هاوبەش و بیانی: لەم سێكتەرەدا (11) پڕۆژە بە گوژمەی (5،154،853،521 دۆلار)

ژێرخانی ئاو:
ـ یەكەم: بەنداو
لەم بوارەدا، 9 بەنداو بە گوژمەی (265ملیار و 700ملیۆن دینار) دروست كراون كە دەتوانن (252ملیۆن و 800هەزار مەتر سێ جا) ئاو گل بدەنەوە. ئەوانیش بەم شێوەیەن:
ـ بەنداوی دوین: بە گوژمەی 88ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 100ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی گۆمەسپان: بە گوژمەی 95ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 97ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی دێوانە: بە گوژمەی 26.6ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 21ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی بەستۆرە: بە گوژمەی 23ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 20ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی خنس: بە گوژمەی 9.7ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 7ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی ئاقووبان: بە گوژمەی 8.1ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 2.6ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی تووڕەجار: بە گوژمەی 5.8ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 2ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی شەوگێڕ: بە گوژمەی 5.6ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 2ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
ـ بەنداوی چەمرگە: بە گوژمەی 4.4ملیار دینار دروست كراوە و دەتوانێت 1.2ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.

ـ دووەم: پۆند
لە بواری پۆند دروستكردندا، لەم كابینەیە 23 پۆند دروست كراون، بەمەش ژمارەی پۆندەكانی هەرێمی كوردستان كە پێشتر 97 پۆند بوون، گەیشتووەتە 120 پۆند. ئێستاش 58 پۆندیش لە حاڵی جێبەجێكردندان.

ـ هەر لە بواری ئاودا، چەندین پڕۆژە جێبەجێ كراون كە دەكرێت ئاماژە بە بەشێكیان بدەین:
ـ پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر كە بە 720ملیار دینار جێبەجێ و قۆناغی یەكەمی تەواو بووە و قۆناغی دووەمی لە تەواوبووندایە، توانای 480هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی ئاوی قووشتەپە كە بە 222ملیار دینار جێبەجێ و 65%ی تەواو كراوە و توانای 72هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە ـ چەمچەماڵ كە بە 101ملیار دینار لە جێبەجێكردندایە و توانای 60هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی ئاوی فایدە لە دهۆك كە بە 50ملیار دینار جێبەجێ و 100% تەواو كراوە و توانای 72هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ كە بە 41.1ملیار دینار جێبەجێ و 55%ی تەواو كراوە و توانای 72هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی ئاوی ڕانیە ـ چوارقۆڕنە ـ حاجیاوا كە بە 536.70ملیار دینار جێبەجێ و 70%ی تەواو كراوە و توانای 72هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی ئاوی فایدە دەربەندیخان كە بە 25ملیار دینار جێبەجێ و 58%ی تەواو كراوە و توانای 24هەزار مەتر سێجا خزمەتگوزاریی ئاوی هەیە.
ـ سێ پڕۆژەش لە بواری تۆڕی ئاو لە هەولێر و دەڤەری بازران و پیرمام بە گوژمەی نزیكەی 90ملیار دینار جێبەجێ كراوە و تەواو بووە.

ئاسایشی خۆراك و پیشەسازی:
یەكەم: لەم كابینەیە و لەسەر بنەمای دیدگای سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، گرنگییەكی زۆر بە وەبەرهێنان بە بواری كەرتی كشتوكاڵ ئەنجام درا و بەمەش ڕێژەی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە 1.8% بەرز كراوەتەوە بۆ 10% كە ئەمەش سەركەوتنێكی گەورەیە لەم كەرتەدا. لە بواری كشتوكاڵی و لەم ماوەیە، 4 سایلۆ بە گوژمەی 84ملیار دینار دروست كراونە كە توانای 160هەزار تۆن بەرهەم و كۆگاكردنیان هەیە كە ئەوانیش بریتین لە:
ـ سایلۆی هەولێر بە گوژمەی 21ملیار دینار دروست كراوە و توانای 40هەزار تۆن كۆگاكردنی هەیە.
ـ سایلۆی سلێمانی بە گوژمەی 20ملیار دینار دروست كراوە و توانای 40هەزار تۆن كۆگاكردنی هەیە.
ـ سایلۆی دهۆك بە گوژمەی 17ملیار دینار دروست كراوە و توانای 40هەزار تۆن كۆگاكردنی هەیە.
ـ سایلۆی هەڵەبجە بە گوژمەی 26ملیار دینار دروست كراوە و توانای 40هەزار تۆن كۆگاكردنی هەیە.
ئێستاش سایلۆكانی (دهۆك، زاخۆ، كفری، كۆیە و هەریر) لە حاڵی دروستكردندان.

دووەم: لە بواری بەروبوومی جوتیاران و بەرهەمی كارگە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەیەكی بەرچاو بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراوە كە قەبارەكەی سەدان‌هەزار تۆن مەزەندە دەكرێت. بەڵام بە گشتی دەكرێت لەم بوارەدا باس لەوە بكەین كە لەم كابینەیەدا، 1257 كارگە و 319 كۆگای ساردكەرەوە و 30هەزار خانووی پلاستیكی دروست كراون.

ژێرخانی هاتوچۆن و ڕێگەوبان:
لەم كابینەیە زۆرترین كار لەم سێكتەرە كراوە و بەمەش ئاستی ڕێگەوبان هەتا دێت باشتر و بەستاندارد دەكرێت كە لە خوارەوە دەتوانین ئاماژە بەم پڕۆژانە بدەین:
یەكەم: ڕێگا و پردەكانی دەرەوەی شارەكان
ـ (1119 پڕۆژە) بە گوژمەی سەرووی (4ترلیۆن دینار) خراوتە پلانی كارەوە كە (401 پڕۆژە بە گوژمەی 3.28ترلیۆن دینار) لە حاڵی جێبەجێكردندان كە دەكاتە (2،445 كیلۆمەتر جادە) و هەروەها (718 پڕۆژە بە گوژمەی 1.03ترلیۆن دینار) تەواو كراون كە دەكاتە (2،681 كیلۆمەتر جادە و ڕێگەوبان).

دووەم: لە كەرتی شارەوانی و نێو شارەكان
ـ (5،126 كیلۆمەتر ڕێگا و جادەی دەرەكی و گوندەكان) دروست كراوە.
ـ (2،168 پڕۆژە) بە گوژمەی (2ترلیۆن دینار) لە بواری گەشتگوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار جێبەجێ كراون.

سێیەم: لە بواری ئەندازەی هاتوچۆ
ـ 59 پرد و ژێرپردی پەڕینەوە دروست كراوە.
ـ 45 كیلۆمەتر، پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەكان دروست كراوە.
ـ 883 كیلۆمەتر، هێڵكاری ڕێگە و شەقام و جادەكان كراوە.
ـ 296 هێڵكاریی پەڕێنەوەی پیادە دروست كراوە.
ـ 1.5هەزار بەربەرستی كەمكردنەوەی خێرایی دروست كراون.
ـ 16هەزار هێمای هاتوچۆ دروست کراوە و لەسەر جادە و ڕێگەكان دانراون.

سێكتەری كارەبا:
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، (6 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا) بە توانای بەرهەمهێنانیان (1،840) مێگاوات دروست كراون، بە شێوەیەك كە بووەتە هۆی زیادبوونی (1،849 مێگاوات) كارەبا و (3،503) پڕۆژە بۆ دابەشكردنی كارەبا و (61) پڕۆژە بۆ گواستنەوەی كارەبا جێبەجێ كراون و گرنگیش بە وزەی پاك پەرەی پێدراوە و كارەبای 24 كاتژمێریش بۆ هاووڵاتیان دابین كراوە كە لێرەدا بەم شێوەیە داتاكان دەخەینە ڕوو:
یەكەم: وێستگەكان
ـ وێستگەی بازیان كە توانای بەرهەمهێنانی 750 میگاوات كارەبای هەیە.
ـ وێستگەی خورمەڵە كە توانای بەرهەمهێنانی 500 میگاوات كارەبای هەیە.
ـ وێستگەی هەڵمی خەبات كە توانای بەرهەمهێنانی 300 میگاوات كارەبای هەیە.
ـ وێستگەی گەرمیان كە توانای بەرهەمهێنانی 165 میگاوات كارەبای هەیە.
ـ وێستگەی دێرەلووك كە توانای بەرهەمهێنانی 38 میگاوات كارەبای هەیە.
ـ بەگەڕخستنەوەی وێستگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كە توانای بەرهەمهێنانی 87 میگاوات كارەبایان هەیە.

دووەم: وزەی پاك
تا ئێستا و لەم كابینەیەدا، (500 مێگاوات) كارەبای بەرهەمهێنراو، لە جۆری وزەی پاكە.

سێیەم: پڕۆژەی ڕووناكی
ئەمە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم كە 50%ی پڕۆژەكە جێبەجێ كراوە و بەمەش كارەبای نیشتمانیی (838،000 هاوبەشی كارەبای ماڵان) و (116،000 مڵکی بازرگانی) كراوە بە 24 سەعاتی كە بەمەش زیاتر لە (4ملیۆن هاووڵاتی) لێی سوودەمەند بوونە و (3،222 موەلیدە) كوژێنراونەتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا:

ژێرخانی پەروەردە:
لە بواری كەرتی پەروەردە و فێركردن لە هەردوو بواری خوێندنی پێش زانكۆیی و زانكۆیی، چەندین پڕۆژە جێبەجێ كراون كە دەكرێت لە هەردوو بواردا بەم شێوەیە دابەشی بكەین:
یەكەم: لە وەزارەتی پەروەردە لەم ماوەیەدا، (214 قوتابخانە و باخچەی منداڵان) (629 پۆلی خوێندن) دروست كراون و (2،114 قوتابخانە و باخچە)ش نۆژەن كراونەتەوە و (33،300 قوتابی) گەڕێنراونەتەوە بۆ خوێندن.
دووەم: لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ماوەی ڕابردوو (2 زانكۆ) و (21 كۆلێژ و پەیمانگە) و (143 بەش) لە خوێندنی باڵا كراونەتەوە.
سێیەم: ئەوە بەدەر لەوەی كە لەم چەند ساڵە و بە هۆی پەتای كۆڕۆنا و كێشەی ئابووری، 100% لێخۆشبوونی كرێی خوێندن لە بواری خوێندنی حكومی كراوە و 20% تا 50%ش لێخۆشبوون بۆ كرێی خوێندن لە قوتابخانە ئەهلییەكان كراوە.

ژێرخانی تەندروستی:
لە بواری كەرتی تەندروستی، لەم ماوەیەدا (67 نەخۆشخانە) و (31 بنكەی تەندروستی) و (8 نەخۆشخانە و سەنتەری چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە) و (56 بنكەی پشكنینی تاقیگەیی و وێنەیی) كراونەتەوە.
هەروەها بازاڕی دەرمان ڕێك خراوەتەوە و باڕكۆدی تایبەت بە دەرمانەكان دانراوە و دادەنرێت و سندووقی شیاندن بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەتیش دانراوە.

ژێرخانی دیجیتاڵی:
زیاتر لە (30 خزمەتگوزاریی سەرەكی)ـی كاروباری هاونیشتمانیان بە دیجیتاڵی كراوە كە گەورەترینیان پڕۆژەی (هەژماری من) و دانانی ئەپڵیكەیشتنی كەی.ئاڕ.دی پاس و سیستەمی بەڕێوەبەری بەڵگەناكەمەمان و سیستەمی تۆماری بازرگانی و سیستەمی سكاڵای هاووڵاتیان و پۆتاڵی ڤیزای ئەلیكترۆنی و سیستەمی دیجیتاڵی كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان و دەیان سیستەمی دیكەیە پەروەردە و خزمەتگوزاری و كارگێڕییە.
لە سیستەمی هەژماری مندا كە تا ئێستا (7 بانك) خۆیان تێدا تۆمار كردووە و نزیكەی (1ملیۆن) مووچەخۆر لە ڕێگەی نزیكەی (500 ئەی تی ئێم) مووچە وەردەگرن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە چیتر خەڵك نەچنە ڕیزەوە بۆ وەرگرتنی مووچە و لەمەودواش چەندین خزمەتگوزاریی دیكەی بانكی و بازاڕكردنی دیجیتاڵی پێوە زیاد دەبێت.

هەلی كار:
ـ (140،000 هەلی كار) ڕەخسێنراوە.
ـ (5،125 كەس وەك فەرمانبەر) دامەزرێنراون.
ـ (38،000 مامۆستای وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە + 3،800 مامۆستای وەزارەتی خوێندنی باڵا) كراونەتە گرێبەست.