ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 29.9.2025 له‌بیره‌وه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی ریفراندۆم، به ئاماده‌بوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو پەرلەمانتارو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسان و نوسه‌رو ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كان، سکرتێرو سکرتاریەتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌و بۆنه‌یه‌وه، پێشبركی زانستی بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (( بۆ مێژوو))ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامدا .
به‌شداربووان دوای خوێندنه‌وه‌ی ورده‌كاری ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه و گه‌نگه‌شه كردنی پرسه گرنگ‌و چارەنووسسازهكانی، هه‌روه‌ها ئاوردانه‌وه له بابەتەكانی ئەم كتێبە كه بۆ ئەوە نوسراوە تاكو پرسه گرنگه‌كان و تەمومژ لەسەر رووداوەكانی رابردووی كوردستان بڕەوێنێتەوە، به‌شداربووان به قۆناغی تاقیكردنه‌وه تێپه‌رێن و ژماره‌یه‌كیان سه‌ركه‌وتن و خه‌ڵات كران.
شایه‌نی باسه هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا چه‌ندین برگه‌ی هونه‌ری تایبه‌ت پێشكه‌شكرا .
مەھاباد قەرەداغی نووسەر و شاعیر و وەرگێڕێکی کوردە. یەکەم کۆکراوەی شیعرەکانی لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکراوەتەوە. لە ماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و دواتر وەک پەنابەر ڕۆشتووەتە وڵاتی سوید. ماوەیەکی زۆریش بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بووە بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان. لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

