سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئایەتوڵڵا سیستانی و بنەماڵەکەی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، نێچیروان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند: “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری گەورە مەرجەعی ئایینی، ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانیمان پێ گەیشت”.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: ” پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین بۆ ئەم خەمە گەورەیە. داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەرفراوانیی ڕەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەرینیدا جێگەی بکاتەوە، هەروەها ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو کەسوکاری ببەخشێت”.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی:
ببالغ الحزن والأسى تلقّینا نبأ وفاة عقیلة سماحة المرجع الدینی الأعلى آیة الله العظمى السید علی السیستانی (دام ظلّه الشریف).
نتقدّم بأحرّ التعازی وصادق المواساة إلى سماحته وإلى الأسرة الكریمة فی هذا المصاب الجلل، سائلین الله العلی القدیر أن یتغمّد الفقیدة بواسع رحمته ومغفرته، ویسكنها فسیح جناته، وأن یلهم ذویها جمیعًا الصبر والسلوان.
إنا لله وإنا إلیه راجعون.

