ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئاينه‌كانى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى، سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به سه‌رۆكايه‌تيى د. ڕامى جۆزێف ئاغاجان سه‌رۆكى ديوان كرد.
له ديدارێكدا دۆخى پێكهاته ئايينييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى پێكهاته‌ى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى له پێگه و دامه‌زراوه سياسى و كارگێڕييه‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى فراوانکردن و قووڵکردنه‌وه‌ی کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن له هه‌موو ئاسته‌کانی ژیان کرده‌وه، به‌تایبه‌تی له په‌روه‌رده و خوێندندا. شانده‌که ستایش و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆریی نێچیرڤان بارزانی و کار و پشتیوانیی به‌ڕێزیان له پێکهاته‌کان ده‌ربڕی.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنهوهى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ مسۆگه‌رى و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان له وڵات، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه و پارێزەری مافه‌كانيان ده‌بێت

