له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زيران سوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيرى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى له هه‌موو قۆناغه‌كان، له‌پێناو لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر پرسی ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پرسى مووچه و شايستە دارايييه‌كان.
سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراقى فيدراڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له قه‌ڵه‌م دا كه كاريگه‌ريى باشى ده‌بێت بۆ سهقامگيریى ئابوورى له وڵات.
هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ڕێككه‌وتنه‌كه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كانى تردا.
لاى خۆيه‌وه، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌ربڕى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه ئاسۆى تازه له‌به‌رده‌م هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه و هيواى خواست يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ده‌ركردنى ياساى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و كێشه‌كانى ديكه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كرد كه هه‌ميشه نيازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتى نيشان داوه و له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه، به‌تايبه‌تيش پرس و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و تيم و لايه‌نه په‌يوەنديدارانه‌ى له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه كاريان بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، كردووه.

