له‌پێناو گرنگیدان به زمانی كوردی و گۆڕینی تابلۆكانیان بۆ سه‌ر زمانی كوردی، له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا، 207 شوێن به‌مه‌به‌ستی دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی ئاگاداركرانه‌وه و له‌و ژماره‌یه‌شدا تا ئێستا 96 شوێن تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه و 111 شوێنیش سزا ده‌درێن.
به‌پێی ئامارێك، له سنووری هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی سەربە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، له كۆی 207 شوێن كه له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه ئاگاداركرانه‌وه و 96 شوێنیان تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه و پابه‌ندبوون به ئاگاداركردنه‌وه و ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانیی هه‌ولێر.
به‌پێی ئاماره‌كه، له كۆی ئه‌و 207 شوێنه‌ی له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا ئاگاداركرابوونه‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنماییه‌كانه‌وه، 111 شوێنیان سزا ده‌درێن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆكان به زمانی كوردی و سزادانی ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ند نابن، به‌رده‌وام ده‌بێت.

