سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا سوپاسی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر خۆڕاگرییان.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت “ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموولایەک بووە”.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت “بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە”.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات “دەستخۆشی لە هەموولایەک و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژووییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت”.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه “بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە”.

