سلێمان تاشان – هه‌ولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی سێشەممەوە سیستمی زانكۆلاینی بۆ تەواوی دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی کارا کرد کە بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەستە و دەرچووان دەتوانن بۆ بەشەکانی دڵخوازیان فۆڕم پڕ بکەنەوە. قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە زانکۆکانی عێراقیش داواکاری خوێندن پێشکەش بکەن.
بۆ ئه‌مساڵ پەنجا و حەوت هه‌زار و نۆسەد و هەشتا ده‌رچووی قوتابخانە ئامادەییەکانی کوردستان داواکارى بۆ شەشسەد و هەشتا بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران بۆ ساڵى نوێی خوێندن لە شازدە زانکۆى حکوومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
ئەمساڵ بڕیار دراوە بە دابینکردنى چوارسەد کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ دەرچووانی دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش چوارسەد کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی ناوەڕاست و باشوورى عێراق دابین کراوە.
بۆ ئەم مەبەستە دەرچووانى دوازدەی ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە چەند ڕۆژى داهاتوو لە ڕێگەى لینکێکى تایبەت لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن داواکارى بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق پێشکەش بکەن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچووانی ئامادەییەکان له ماوەی هەشت رۆژدا ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هاوكات به پێویست زانراوه ده‌رچووان سه‌ردانی قوتابخانە وخوێندنگهكانی خۆیان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username) و (Password)..
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه ده‌رچووان له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم، پێویسته یه‌ك ژماره مۆبایل داخل بكه‌ن و پاشان كۆدی OTP له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌گات، زۆر گرنگه ده‌رچووان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆیان به‌كار بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ژماره ته‌له‌فۆنێكی تر به‌كار بهێنرێت، له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن.
بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه داوا كراوه ده‌رچووانی پۆلی دوازدەی ئاماده‌یی، سه‌ردانی ماڵپەڕی (www.regayzanko.com) بكه‌ن و ڕێبه‌ری وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه، وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاوێژكاریی زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كان.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، وه‌رگرتن له زانكۆكان به‌پێی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه ده‌بێت كه ده‌رچووان له زانكۆلاین پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌ی قوتابی، بۆیه پێویسته به وردی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه دیاری بكه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خوێندنی تێدا ته‌واو بكه‌ن.
ئه‌مساڵ پەنجا و حەوت هه‌زار و نۆسەد و هەشتا ده‌رچوو له یه‌ك كاتدا داواكاری بۆ زانكۆلاین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك چل و دوو هه‌زار و دووسەد و پەنجا و حەوت کەس له‌وانه ده‌رچووی به‌شی زانستی و سێزدە هه‌زار و هەشتسەد و بیست و شەشیان ده‌رچووی به‌شی وێژه‌یی، هه‌زار و سێسەد و بیست و حەوت كه‌س ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌یی و پێنجسەد و حەفتا كه‌س ده‌رچووی قوتابخانە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن.
داوا کراوە دەرچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆڕمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خۆیان فۆڕمەکان پڕ بکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆڕم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نییە لە هەر هەڵەیەک لە کاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.

