یارا جەبار
رێژەی بەکارهێنەرانی بەنگەمەنی (ماددە هۆشبەرەکان) لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی زۆر ساڵ دوای ساڵ لەبەرزبوونەوەدایە؛ ٢٦ـی مانگی حوزەیران بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا دەستنیشان کراوە.
لە هەرێمی کوردستاندا تائێستا ١٧ جۆر بەنگەمەنی (ماددەی هۆشبەر) پەیدا بووە و دەستی بەسەردا گیراوە؛ لە هەموویان بەربڵاوتر: تریاک، هیرۆین، کریستاڵ، حەشیش، کرۆک، شادانە، میتادۆن و، سۆمەدرین.
هەرکام لەو جۆرانەی بە هۆی پێکهاتەی جیاوازی ماددە و جۆری بەکارهێنانی کاریگەری دەگۆڕێ بۆ سەر بەکارهێنانی ئەم ماددەیە بۆ سەر جەستە و دەروونیان.
ماددەی هۆشبەر بە بێدەنگی کار لەسەر کوشتنی مرۆڤەکان دەکات کە کاریگەری دەروونی وێرانکەری دەبێ بۆ سەر مرۆڤ لە لایەنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان جیابوونەوە توندوتیژی تێکدانی شیرازەی خێزان تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ دەورووبەر دزی و ئازاردانی کەسانی بەرامبەر بەتاڵان چوونی ماڵ و سامان لایەنی ئابووری کەسەکان.
بەکارهێنەرەکان لەپێناو دەستکەوتنی ماددەکە ئامادەن چەندین تاوانی جۆربەجۆر قێزەون بکەن کە ئەمەش کاریگەری خراپ دروست دەکات لەسەر کۆمەڵگا؛ دەستکەوتنی ئەم ماددەیە زۆر ئاسان بووە لە هەندێ لە وڵاتان.
ئێستا سێ جۆری هەیە:
1.وریاکەرەوە
2.هێورکەرەوە
3.وڕێنەپێکەر
کاریگەری ماددە هۆ شبەرەکان بۆ سەر جەستەی مرۆڤ دەبێتە هۆی وشککردنی بیروهۆش توانای بیرکردنەوە، خێراترکردنی لێدانی دڵ، پووکانەوەی ماسوولکە، خەوزڕان، نەمانی ئارەزووی خواردن، گۆڕانی توانای مێشک، ناڕێکی قسەکردن، کاریگەری بۆ سەر بۆڕیەکانی خوێن و سیستەمی هەناسە. پاسرکان و داڕزانی پێست و نەخۆشی جگەر و لەکارکەوتنی و هەوکردنی لاوازبوونی گورچیلە و پەککەوتنی؛ کاریگەری هەیە بۆ پووک و ددان، سەرەگێژە، کزداگەڕانی چاو.
کار دەکاتە سەر مێشک و دەمارە ناوەندییەکان کە دەبێتە هۆی خەواڵوویی و بێهۆشی و تەنانەت مردن. بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک و تەنانەت ئایدز. هەندێ جار سەر دەکێشیت بۆ خۆکوشتن ئەگەربێتو چارەسەر نەکرێت.
بەنگەمەنی (ماددەی هۆشبەر) دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگا و لایەنی ئابووری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان.
بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی بەنگەمەنی، پێویستە خاڵە سنوورییەکان کافتریا و، شوێنە گشتیەکان و، شوێنی کۆبوونەوەی گەنجان چاودێرییەکی تۆکمە و باشی هەبێ، بۆ ئەوەی ڕێگە بگیرێت لە هاتنەناوەوەی بەنگەمەنی و کڕینی و فرۆشی لە کافێ و شوێنە داخراوەکاندا، لەپێناو سەلامەتیی کۆمەڵگا و پاراستنی هەر تاکێک لەم ماددە کوشندەیە .

