پڕۆژەی بەنداوی دوین، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگی سنووری پارێزگای هەولێرە، لە 16ـی ئەیلوولی 2024، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەگوژمەی ( 88 ملیار دینار ) بەردی بناغەی دانرا، کارکردن تێیدا بەردەوامە.
بەنداوی دوین، کە بە شێوازی کۆنکریتی RCC دروست دەکرێت، 320 مەتر درێژی و 75 مەتر بەرز دەبێت. توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی هەیە، ئەو بەنداوە جگە لە پەرەپێدانی سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و كشتوكاڵ، دیمەنێكی جوان بە ناوچەی گەشتیاریی دوین دەبەخشێت و جووڵەی گەشتیاریی لە ناوچەكەدا زیاد دەكات.
هاوکات لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناوچەی شوێنەواریی دوین، کە 40 كیلۆمەتر لە باكووری شاری ههولێرەوە دوورە و دەكەوێتە سەر دهربهندی كۆڕێ و مێژووی قهڵاکەی دەچێتەوە سەدەی شانزەیەمی زایینی نۆژەندەکرێتەوە.
جێگەی باسە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگی و بایەخێكی كەموێنە و زۆری بە پرۆژەكانی بەنداو و دروستکردنی پۆند داوە، جگە لە کارکردن لەو بەنداوە، لە ساڵی ڕابردووشدا هەرچوار بەنداوی ( گۆمەسپان، چەمرگە، ئاقووبان، بەستۆڕە ) لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواوکران، کە سوودی زۆریان هەیە بۆ بەگژداچوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی و ئاودێری و كشتوكاڵ و گەشتیاری و زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی.

