رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئاکۆ عەباس ئاغا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلوولی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا ئاکۆیی) کوڕی خوالێخۆشبوو ئاکۆ عەباس ئاغا کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.

دوێنێ دووشەممە ئاکۆی عەباس ئاغا کەسایەتی دیاری کوردستان و سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.