رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامە

‎‎ بۆ مام هەمزەئاغاو خانەوادەی ڕێزداری کاک ئاکۆی عەباس ئاغا و سەرجەم کەسوکار و ئازیزانی

‎بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی هۆزی ئاکۆییەکانمان پێگەیشت.
‎کاک ئاکۆ، کەسایەتییەکی خۆشەویست و دیاری دەڤەری ڕاپەڕین بوو ، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوو . بێگومان لەدەستدانی کەسایەتییەکی وەها خەمێکی گەورەیە بۆ هەموومان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. لە خەم و ناڕەحەتیتاندا هاوبەشین.
‎ له‌ خواى مه‌زن داواكارین گيانى خوالێخۆشبوو به‌ ڕەحمەت و ميهره‌بانی خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

‎انا لله وانا اليه راجعون
هاودەنگ فارووق
‎سەرنووسەری
‎ڕۆژنامەی هەولێر