وەرگێڕان: شێرکۆ حەبیب
ئەم بەڵگەنامانەم لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی و چاپ کراوە، لێرەدا لە رێگای رۆژنامەی هەولێری ئازیزەوە بە کوردی بڵاوی دەکەینەوە و دەیخەینە بەر دیدی خوێندەوارانی بەڕێز.
نووسین لەسەر دەڤەری بارزان و بارزانییەکان ئاسان نییە. بارزان لە دوای بزووتنەوەی نەمر شێخ عەبدولسەلام بارزانییەوە سەرچاوەی خەبات و قوربانیدان و، قوتابخانەی نیشتمانپەروەری و لانەی شێرە. پیاو و قارەمانەکانی نادادپەروەری و ستەمکارییان ڕەتکردەوە و لانکەی شۆڕشەکان و سەرکەوتنە بۆ ستەملێکراوان. بەربەرەکانێی هەموو ستەمکارانی کرد بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و بناغەکانی پێکەوەژیان و برایەتی دامەزرێنن.
ئەم بەڵگەنامانە گرنگی بارزان و هەوڵی حکومەتەکان، نەک تەنها حکومەتی عێراق، بەڵکو ئێران و تورک و بەریتانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی بارزان و سەرکردەکانی ئاشکرا دەکەن. بەڵام خۆڕاگریی بارزان و پیاوەکانی سەلماند و، بارزان لە پیلانگێڕی و نیازە خراپەکانی ئەو حکوومەتانە بەهێزتر دەرچوو.
ئەم بەڵگەنامانەی لەم کتێبەدا هاتووە، ئیرادەی سەرکردەکانی بارزان بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەردەخەن. هەروەها دەرخەری ئازایەتی بارزانییەکان و رووبەڕوو بوونەوەی حکومەتەکانی چوار وڵات و چۆن مەلا مستەفا بارزانی نەمر و هەڤاڵاکانی بە شایستەیی و بە داستانێکی قارەمانانەی بێهاوتا، گەیشتنە سنوورەکانی یەکێتیی سۆڤیەتەکەی جاران.
هەروەها بەڵگەنامەکان باس لە ڕۆڵی بارزانی نەمر دەکەن لە ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆماری کوردی لە ساڵی ١٩٤٦ کە ناوی کۆماری کوردستانی لێ نرا و مەهاباد پایتەختی بوو.
بارزان قوتابخانەی خۆشەویستی و نیشتمانپەروەری و لێبوردەیی و ڕێزگرتن و یەکسانی و هاوبەشی سەروەت و سامان و چاکسازی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگەیە.دەتوانین وانە و ئەخلاق لە خەبات و ئازایەتی بارزانییەکان لە مێژووی بارزانی وەربگرین.بەڕاستی قوتابخانەی خەبات و قوربانیدان و ئازایەتییە.هیوادارم توانیبێتمان بەشێکی بچووکی بارزان بە خوێنەری بەڕێز بناسێنین.
بەشی سییەم
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی – عێراق
بەشێک لە نامەی کەسی S10371/4 لە رێکەوتی ٦ی نیسانی ١٩٣٢ لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی – عێراق بۆ سەرۆکی ئەرکانی ئاسمانی
ماوەیەکە ئاگربەست لە بارزان ڕاگەیەنرا. هەوڵمان دا حکومەتی عێراق لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی شێخ مەحمود لە ساڵی ڕابردوودا جێبەجێی بکات، ئەو کاتە شکۆمەندی سوپا بەرز بوو. حکومەت گومانی لە مەبەستمان هەبوو و تا ئەو ڕادەیە وەستا کە دواجار ناچار بووین واز لە پلانەکە بهێنین. لەم دەرفەتەدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە لە سەرەتای بەهاردا هەموو شتێک ئامادە دەبێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بارزان.
– من و (هامفریس) ڕێککەوتین کە ئەمە تا دەتوانین ئۆپەراسیۆنێکی سوپای عێراق بێت و ڕۆڵی هێزی ئاسمانی شاهانەش ئەوە بێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی یاریدەدەر بێت. بەڵێن بە حکومەتی عێراق دراوە کەوا پاڵپشتی تەواوی هێزی ئاسمانی شاهانەی بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی ڕوون بێت و،
سوپای عێراق بۆ خۆی جێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی
ئاشتی لە ناوچەکەدا بە کەمترین پاڵپشتی ئاسمانییەوە جێبەجێ بکات. ئەم سیاسەتە بۆ پراکتیزەکردنی سوپا لە شەڕی گردەکاندا خوازراو بوو و، ئەگەر بتوانرێت پێگەی خۆی لە نێو کوردەکاندا جێگیر بکات بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە سەختییەکانیان.
پلانی ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای ئەوە بوو و، بە سێ قۆناغ بگەنە شوێنەکان. یەکەم: داگیرکردنی ناوچەی باشووری (رۆکوچۆک)، کە ئەو ناوچەیەیە کە لە نەخشەی وێنەی هاوپێچدا بە ناوی (شێروان) ئاماژەی پێکراوە و، نیشتەجێکردنی بە دامەزراندنی بنکەی پۆلیسی قەڵادار لەو خاڵانەی کە بە نیشانەکانی A, B, C لە نەخشەی هاوپێچدا ئاماژەی پێکراوە. قۆناغی دووەم: هاوشێوەی کارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی (بارزان) لە ناوچەی دەوروبەری (شێروان مەزن)، ئاماژەی پێکراوە لەسەر نەخشەی (مزوری باڵا). قۆناغی سێیەم نیشتەجێبوونی ناوچەی (بارزان) بوو، کە وەک ناحیەی (بەروش) لەسەر نەخشە دەردەکەوێت.
– پێشتر ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنەکانم پێگەیشتووە تا ئەو کاتەی کە سەربازەکان گەیشتوونەتە باریسا، ئەو خاڵەی کە لە ناوچەی شێروان لەسەر نەخشەکە نیشانەی B ی لەسەرە. ئەوان سەرکەوتوو بوون لە دامەزراندنی پۆستێک لە مێرگەسۆر و لە ٣٠ی ئاداردا سەربازەکان مێرگەسۆریان بەجێ هێشت و بەرەو ژاژۆک بەرێکەوتن لەسەر ڕێگای باریسا. لێرەدا بەهۆی کەشوهەوای خراپەوە ڕاگیران تا ٣ی نیسان کاتێک ژاژۆکیان بەجێ هێشت بۆ باریسا.
سەرۆکی یەکەکە گەیشتە باریسا و دژمن هێرشی کردە سەر کاروانەکە و پاسەوانەکان. پێم وایە و ڕەنگە دژمن لە دۆڵەکە کشایەوە پێش ئەوەی پاسەوانەکانی دواوە تێپەڕن. لە هەر حاڵەتێکدا ئەنجامەکە ئاژاوەگێڕانە بوو. پێدەچێت دژمن لە مەودای تاڕادەیەک نزیکەوە تەقەی کردبێت بەجۆرێک ئەندامانی کاروانەکە بارەکەیان جێ هێشتووە و هەڵاتوون. پاسەوانانی دواوە نەیانتوانی بجووڵێن و لە شوێنی خۆیان مانەوە. پێدەچێت دۆخەکە لە ئاسمانەوە لە ڕادەبەدەر مەترسیدار بووبێت. ڕاپۆرتەکانی دواتر لە خودی کاروانەکەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژاوەیەکی زۆر روویداوە، هەموو فڕۆکە بەردەستەکان بانگهێشت کران و لە نزیکەی کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ تا شەو بەردەوام بوون لە هێرشەکان بۆ سەر دژمن. پێم وایە گومانی تێدا نییە کە فڕۆکەکە کاروانەکەی لە کارەساتێکی گەورە ڕزگار کرد، سەربازەکان هەموو کەرەستەکان و ئامرازەکانی گواستنەوەیان لەدەستدا و دیارە هەموو خواردنەکانیان و هەروەها هەموو چادرەکانیانیشیان لەدەست دابێت. هێشتا نەمانبیستووە کە ئایا تەقەمەنی زۆریان لەدەستداوە یان نا و پێموانییە. دوای ئەوەی فڕۆکەکان خۆیان لە دژمن ڕزگار کرد، هێزەکە یەکسەر چووە کەمپەکە و ڕۆژی دواتر بەرەو پاریسا بەڕێکەوت، کە ئێستا لە پشوودایە.
بەداخەوە لەئەنجامی ئەم کردەوە بچووکە، مۆڕاڵی عێراق بەتەواوی داڕما، لە بەغدا و لەوەش خراپتر لە نێو خودی سەربازەکاندا حاڵەتێکی ترسناکی هیستریا روویدا. لە غیابی (هامفری) لە فارسدا ناچار بووم بچم دڵنیای بکەمەوە. مرۆڤ دەتوانێت بەڕاستی باوەڕ بەوە بکات کە تەواوی یەکەکە لەناوچووە و بە شێوەیەکی کارەساتبار شکستی هێناوە، کاتێک جگە لە لەدەستدانی بارەکان، کۆی قوربانییەکان چوار کوژراو و نزیکەی ٣٠-٤٠ بریندار بوون، بۆ پادشام ڕوونکردەوە کە هیچ سەربازێک بەبێ ئەم سەختییە بچووکانە فێری شەڕی گردەکان نەبووە و دوای یەک دوو مانگ لەم جۆرە شتانە، سوپای عێراق زۆر باش دەبێت لەو کارەدا. بە شاه گوت هەرکاتێک بمانەوێت دەتوانین بە بۆردومانی ئاسمانی تەواوی ناوچەکە بگرین، بەڵام بەو پێیەی لە پاییزی ساڵی داهاتووەوە سوپاکەی ناچار دەبێت دەست بەسەر ناوچە کوردنشینەکاندا بگرێت، زۆر گرنگ بوو کە ئەوان فێری ئەرکەکانیان بن و متمانەیان بەم جۆرە شەڕە دروست بکەن. وتم کە پێشبینی دەکەم ئەگەر پێویست بوو هەر دەستکارییەک لە پلانە سەرەتاییەکەدا بکەم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، مۆڕاڵی ئەو سەربازانەی حکومەت خراپتر بووە. ڕێککەوتن کرا کە ئەفسەرە باڵاکان بە شێوەیەکی ڕەها ڕەفتار بکەن و، یەکەکە تەنها بە نموونەی چەسپاوی ئەو چەند ئەفسەرە بەریتانییەی کە ئامادەبوون، پارێزگاری لێکرا، بەڵام بەداخەوە بە هیچ پلەیەکی جێبەجێکردن نەبوو. ڕایانگەیاندووە، ئەو ئەفسەرە گەنجە عێراقییە ڕەفتارێکی باشی هەبووە، بەڵام ئەو سەربازانە کە دیارە لەدوای لەدەستدانی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی خواردن و خزمەتگوزاریی دیکەیان کەم بووە، ئەفسەرەکانیان دەردەخەن و ناتوانرێت پشتیان پێببەسترێت وەک ئەوەی پێیان وتراوە. پیاوەکان لە ڕاستیدا دۆخیان باش بوو، بەڵام چاودێری کارەساتبارانەی فەرماندەکان خەریکی لەناوبردنی هێزەکە بوو.
ڕۆژی دواتر، کە چوارەم رۆژ بوو، (رۆوان ڕۆبنسن)، کە بە کاروانێکی پێداویستییەوە بەرەو یەکەکە دەڕۆیشت، بەڵام نەیتوانی لە ڕێگەی پیادەی سەرەکییەوە بۆ پاریسا تێپەڕێت و ناچار بوو بکەوێتەوە رێگای مێرگەسۆر. خۆی بە سوکی لە پێیدا بریندار بووە. سەربازەکان ئەمڕۆ هەوڵێکی دیکە دەدەن، ڕەنگە بە ڕێگایەکی دیکە، بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییەکان. لەم نێوەندەدا ئێمە لە پاریسا خۆراک بۆ هێزەکان دابین دەکەین و هیچ هۆکارێک نییە بۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە. تەنیا ترسم ئەو یەکەیە لە پاریسا بکشێتەوە، کە پێموایە هەڵەیەکی ترسناک دەبێت. هەمووان ئەوەندە دەمارگیرن کە دەیانەوێت بگەڕێتەوە. من هەوڵم داوە ڕێگری لەم کارە بکەم و ناردووەمە بۆ ئەوەی سبەی (رۆوان ڕۆبنسن) بێت، بۆ ئەوەی ڕاوێژ لەسەر پلانەکانی داهاتوو بکەین.
هاوکات، حامییەی ئاکرێ بەرەو بلێ جوڵەیان کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر گوندی بارزان دوای بۆردومانی ئاسمانی ئەو شوێنە. هیوام خواستبوو کە جموجۆڵی سەر بارزان هاوکات بێت لەگەڵ جوڵەیەکی ڕۆژئاوای هێزەکان لە باریساوە بەرەو تاکە پردی سەر ڕۆکۆچۆک بۆ رێگەگرتن لە کشانەوەی یاخیبووان لە ناوچەی شێروان، بەڵام گومانم هەیە لە ئێستادا ڕێگەیان پێبدەین پێشڕەوی بکەن. هەموو ئەمانە شتێکی گاڵتەجاڕانەیە.
– سوپاکەمان کاری نایابی کرد لە هێرشەکانی سەر دژمن لە دۆڵی پاریسا و وەک پێشتر وتم پێموایە گومانی کەم هەیە کە کارەساتیان دوور خستەوە. بەداخەوە یەک ئەفسەرانمان مان لەدەستدا، پیاوێکی ئازاو بەشێوەیەکی رێک و پێک کارەکانی ئەنجام دەدا، کە لە یەکەی دژە فڕۆکە بوو. یەکێکی دیکە لە ئەفسەرەکان بریندار بوو. چەند فڕۆکەیەک تا ڕادەیەک بە جددی خراونەتە خوارەوە.
ڕاپۆرتێکی نوێ هاوپێچ کە ئاماژە بەوە دەکات ئێمە لە سێ شوێن مەلا مستەفای سەرکردەی یاخیبووان، برای شێخ ئەحمەد مان بریندار کردوە و، لەگەڵ لەدەست دانی هەشت پیاو لە بارزانیەکان.
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە ١٩ی نیسان تا ٢١ی نیسان بە تایبەتی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بەزۆر بوو بۆ ناوچەکانی نزیک ژاژۆک و بارزان و جگە لە تەقەی قەناس بەدەستەکان بەشێوەیەکی پچر پچر ڕووبەڕووی هیچ بەرەنگارییەک دیکە نەبوون، بەپێی زانیارییەکان دژمن چاوەڕێی دەرفەتێکی لەبار بووە بۆ هێرشکردنە سەر کاروانەکان.
بازول گەڕایەوە بۆ بلێ، بۆ ماوەیەکی کاتی پۆستەکانی لە بارزان و هاوستان جێهێشت، دوایینیان سەرکردایەتی میسیۆنی جۆلی دەکرد.
کارکردن لەسەر ڕێگای نێوان (مەزنە) و (مێرگەسور) بەباشی بەردەوامە.
ڕوون بوو کە ناوچەی ڕۆژئاوای ڕۆکوچۆک تا هاوین ناتوانرێت بە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بەبێ هاوکاری ئاسمانی گەورە کۆنتڕۆڵ بکرێت. لەسەر داوای حکومەتی عێراق بڕیاردرا چالاکیی ئاسمانی بەسەر ئەم ناوچەیەدا درێژبکرێتەوە و چڕتر بکرێتەوە. 55ی فەوجەی 70ی فڕۆکەوانی لە ٢٥ی نیسان بۆ ئەو مەبەستە گواسترایەوە بۆ هەولێر. لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی نیساندا فرۆکەکەیان کەوتە خوارەوە لە کاتی گەشتی نمایشی ئەنجامدەدا. تیمی فڕۆکەیەکی واپیتی لە نزیک شێروان مەزین کەوتە خوارەوە. و بەدیل گیران، (ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا واپیتی فڕۆکە بووە یان نا، (بەڵام لە چوارچێوەی و گرتنی تیمەکەیەوە، دەبێ یان فڕۆکەیەکی جەنگی بووبێت یان هێلیکۆپتەر – وەرگێڕ) هەروەها ڕاگەیاندنەکە بە بڵندگۆ بە سەرکەوتوویی پەخش کراوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ڕوونی بیستراوە و سەرکەوتوو بووە لە ڕازیکردنی دانیشتووانی گوندەکە بۆ چۆڵکردنی گوندەکە. ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە ٢٩ی نیسان دەستیپێکرد بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە ٣٠ی نیسان و ١ی ئایاردا وەستان.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە (وێڵس) تووشی برینێکی شان بووە و ئەو پزیشکەی یاوەری ئەفسەرە سیاسییەکە چاوەڕێی تێپەڕبوونی سەلامەتی (وێلس)دەکات. وێڵس و ئیڤانس بۆ چارەسەری باش وەردەگرن.
نهێنی
زۆر سوپاس بۆ نامەکەت ٣٢/٩٦٣٩٣ی ٢٥ـی نیسان. لە دوای نامەکەی پێشوومەوە بۆ ئێوە، سەرۆکی ئەرکانی ئاسمانی هێزی ئاسمانی عێراق نامەیەکی شەخسی لە فەرماندەیی ئاسمانییەوە پێ گەیشتووە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بارزان. ئەمەش وێنەیەکی نیگەرانکەر لە توانای سوپای عێراق بۆ خۆبەڕێوەبردن دەکێشێت. سەرۆکی ئەرکانی ئاسمانی پێی وایە باشترە دەرفەتێکتان هەبێت بۆ ئەوەی بزانن (لودلۆ هیویت) چی دەڵێت. ئەگەر بە گونجاوت زانی، لەوانەیە خۆت وەزیری دەرەوەی ئاگادار بکەیتەوە. بەم پێیە کۆپییەکی بەشە پەیوەندیدارەکەی ئەو نامەیەی کە باسی لێوە دەکرێت هاوپێچ دەکەم. بەڕێکەوت لە وەڵامی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکی ئەرکانی ئاسمانی سەبارەت بەوەی کە ئایا (لودلۆ هیویت) یان کۆمیساری باڵا هیچ ناڕەزایەتییەکیان هەیە بەرامبەر بە ناردنی ئەم نامەیە بۆ ئێوە، یەکەمیان وتی کە نە ئەو و نە (هامفری) هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە. جگە لەوەش، زانیارییە زیادەکان بە تەواوی جەوهەری نامەکە پشتڕاست دەکەنەوە، کە زیاتر لە هەموو شتێک لێدوانێکی دۆسیەیە.

