رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامە

بە دڵێكی پڕ لە خەمەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری ڕێگای كوردایەتی، كاك سەعد خالید-مان پێگەیشت. كاك سەعد، هەموو ژیانی خۆی لە شاخ و شاردا بەردەوام بۆ خزمەتی کورد و كوردستان تەرخان کردبوو. مرۆڤێكی خاکی و خۆشەویست و بەڕێز بوو.
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەی و سەرجەم هەڤاڵانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكەم.
ڕووحی شاد و یادی بەخێر بێت.

ڕۆژنامەی هەولێر