ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
تیمێكی پڕۆفیسۆرانی زانكۆی كامبریجی بەریتانیا و هارڤاردی ئەمریكا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیاتری زانیاری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و كەلوپووریان كرد.
(پڕۆفیسۆر باركەر) و (پڕۆفیسۆر جەیسن ئور) لەلایەن (كەیفی مستەفا) بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوورەوە پێشوازی کران.
بە پێی راگەیێنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلوپوور شاندەکەی زانكۆی هارڤارد بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر جەیسن ئور، دیسان دەست دەكەنەوە بە كاری رووپێوی شوێنەواری لە هەولێر؛ زانكۆی هارڤاردیش بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور چەند وەرزێكە كاری رووپێوی شوێنەواری دەکەن لە هەرێمی كوردستاندا.
هەر لە راگەیێنراوەكەدا هاتووە كە تاكو ئێستا نزیكەی (٦٠٠٠) شەشهەزار شوێنی شوێنەواری لەو ڕوپێوەدا تۆمار كراوە؛ لەم سۆنگەیەوە كوردستان دەبێت بە دەوڵەمەندترین شوێنی دەستنیشانكراوی شوێنەواری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

