وەرگێڕان: شێرکۆ حەبیب
ئەم بەڵگەنامانەم لە ئینگلیزی وەرگێراوە بۆ عەرەبی و چاپ کراوە، لێرەدا لە رێگای رۆژنامەی هەولێری ئازیز بە کوردی بڵاوی دەکەینەوە و دەیخەینە بەر دیدی خوێندەوارانی بەڕێز.
نووسین لەسەر دەڤەری بارزان و بارزانییەکان ئاسان نییە. بارزان لە دوای بزووتنەوەی نەمر شێخ عەبدولسەلام بارزانییەوە سەرچاوەی خەبات و قوربانیدان، و قوتابخانەی نیشتمانپەروەری و لانەی شێرە. پیاو و قارەمانەکانی نادادپەروەری و ستەمکارییان ڕەتکردەوە و لانکەی شۆڕشەکان و سەرکەوتنە بۆ ستەملێکراوان. بەربەرەکانێی هەموو ستەمکارانی کرد بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و بناغەکانی پێکەوەژیان و برایەتی دامەزرێنن.
ئەم بەڵگەنامانە گرنگی بارزان و هەوڵی حکومەتەکان، نەک تەنها عێراقی، بەڵکو ئێرانی و تورکی و بەریتانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی بارزان و سەرکردەکانی ئاشکرا دەکەن. خۆڕاگریی بارزان و پیاوەکانیشی سەلماند کە بەهێزترە لە پیلانگێڕی و نیازە خراپەکانی ئەو
ئەم بەڵگەنامانەی لەم کتێبەدا هاتووە، ئیرادەی سەرکردەکانی بارزان بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەردەخەن. هەروەها دەرخەری ئازایەتی بارزانییەکان و رووبەڕوو بوونەوەی حکومەتەکانی چوار وڵات و چۆن مستەفا بارزانی نەمر و هەڤاڵاکانی بە شایستەیی و بە داستانێکی قارەمانانەی بێهاوتای گەیشتنە سنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.
هەروەها بەڵگەنامەکان باس لە ڕۆڵی بارزانی نەمر دەکەن لە ڕاگەیاندنی یەکەمین کۆماری کوردی لە ساڵی ١٩٤٦ کە ناوی کۆماری کوردستانی لێ نرا و مەهاباد پایتەختی بوو.
بارزان قوتابخانەی خۆشەویستی و نیشتمانپەروەری و لێبوردەیی و ڕێزگرتن و یەکسانی و هاوبەشی سەروەت و سامان و چاکسازی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژینگەیە.دەتوانین وانە و ئەخلاق لە خەبات و ئازایەتی بارزانییەکان لە مێژووی بارزانی وەربگرین.بەڕاستی قوتابخانەی خەبات و قوربانیدان و ئازایەتییە.هیوادارم توانیبێتمان بەشێکی بچووکی بارزانی بە خوێنەری بەڕێز بناسێنین.
بەشی دووەم
وەزیری بەرگری ئاگاداری کردمەوە کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی بارزان بەهۆی بارانی زۆرەوە ڕاگیراوە و ئەم ڕاگرتنە هانی چەکدارانی داوە بۆ هەراسانکردنی ئەو گوندانەی کە خۆیان ڕادەستی حکومەت کردبوو. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دەرئەنجامە ترسناکانەی کە لە ئەنجامی ئەو کردەوەی ئەو چەکدارانە دروست دەبن، وەزارەتی بەرگری بە پێویستی دەزانێت کە بە هەموو خێرایییەکی زۆرەوە ڕێوشوێنی ئاسمانی بەهێز لە دژی ئەوان بگیرێتە بەر. ئەگەر جەنابی بەڕێزتان ڕازی بێت بەو کارە، داوای هاوکاری دەکەم پێش ئەوەی هەر کارێکی ئاسمانی بگیرێتە بەر. تکایە قبوڵ بکەن. نوری السعید
یەکەیەکی سوپای عێراق لەو کاتەوەی لە 16ی ئادار گەیشتبووە ئەوێ لە میرگەسۆر جێگیر بووبوو، بەر لە بەیانی 19ی ئادار هێرشی کرایە سەر کەمپەکەیان لەلایەن کۆمەڵێک شیروانییەکان کە ژمارەیان بە 300 کەس مەزەندە دەکرا، ئەوان سوودیان لە نزیکی و تاریکی و ئەزموونی بەرفراوان و زەوییە بەرزەکانیان وەرگرتبوو. هێرشەکە لە سێ لاوە ئاراستە کربوو، و سەرکەوتوو بوون لە چوونە ژوورەوە لە ڕێگەی خەیمەکانەوە، بەڵام بە سەرکەوتوویی بەرپەرچدرانەوە.
ساڵح جابر داوای لە حکومەت کرد ئەو هۆکارانە ڕوون بکاتەوە کە بووە هۆی ناردنی سوپا بۆ شەڕی شێخ ئەحمەد بارزانی. وازانراوە کە شێخ ئەحمەد بووەتە هۆی پێشێڵکردنی ئاشتی، بەڵام ناکۆکی لە نێوان ئەو و شێخ ڕەشید ئەلفاریسدا هەبووە، کە متەسەریفی لیوای موسڵ کەمتەرخەم بووە لە چارەسەرکردنی. ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگادارکراوەتەوە کە حکومەت بەنیازە دەست بەسەر بەشێک لە زەویەکانی شێخ ئەحمەددا بگرێت و بیداتە ئاشوورییەکان و بەهۆی ئەوەی شێخ ڕەتیکردەوە، حکومەت هێزەکانی خۆی نارد بۆ شەڕکردن لەگەڵیدا.
لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، وەزیری بەرگری، (جەعفەر ئەلعەسکەری) پاشا، وتی: حکومەت بڕیاری داوە بنکەی پۆلیس لە ناوچە دوورەدەستەکانی باکوور دابمەزرێنێت کە لە ئێستادا بنکەی لەو جۆرەیان تێدا نییە، و ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە سوپا ڕەوانە کراوە بۆ پاڵپشتیکردنی پۆلیس، و بەمەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بەرخۆدانێک کە ئەگەری ڕووبەڕووی بێتەوە، هەروەها تاکە مەبەستی حکومەت لە ناردنی سوپا بۆ باکوور ئەوەیە دامەزراوەی ئیداری ئاسایی دابمەزرێنن، و هەمووان دەزانن کە شێخ بارزان خۆی بە میرێکی سەربەخۆ دەزانێت و ڕوونە کە حکومەت بەرگەی ئەم دەستبەرداربوونە لە دەسەڵاتەکەی ناگرێت .
لەم کاتەدا شێخ ئەحمەد هەموو شوێنکەوتوانی خۆی کۆکردەوە و داوای لێکردن بەرەنگاری حکومەت ببنەوە. سێ ڕۆژ لەمەوبەر هێزە عەشایرییەکان هێرشیان کردە سەر سوپا و بە ئاسانی شکستیان پێهێنا. سوپا دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو قسانەی جابر ئاماژەی پێکرد، کە حکومەت ویستویەتی دەستی بەسەر زەویەکانی شێخدا بگرێت تا بیداتە ئاشوورییەکان، ڕاست نییە. ئاشوورییەکان چەندین سەدەیە لە گوندەکانی خۆیان لە عێراق دەژین و حکوومەتیش نەیدەویست لەسەر خاکی نوێ نیشتەجێ بکرێن. (ساڵح جەبر) ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە حکومەت خۆی بووە کە هانی سەرکردە عەشیرەتەکانی وەک شێخ ئەحمەدی داوە بۆ یاخیبوون. لە ڕابردوودا حکومەت هانی شێخ مەحمودی دەدا بۆ ئەوەی بەرامبەریان بوەستێت و لەبری ئەوەی سزای توندی بدەن لەسەر کوشتنی کارمەندانی سوپا، لەسەر حیسابی حکومەت ناردیان بۆ گۆڕینی جەو.
جەعفەر پاشا لێدوانەکەی ساڵح جابر ڕەتدەکاتەوە و ڕوونیشی کردەوە کە حکومەت بەدوای شێخ مەحموددا دەگەڕێت کە بەرەو فارس هەڵاتووە و دواتر بە بەڵێنی ئەوەی کە ژیانی ڕزگاری دەبێت خۆی ڕادەست کردووە. ئێستا لەسەر حسابی خۆی لە شوێنێکدا دەژیا کە حکومەت دیاریی کردبوو. جەعفەر پاشا ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت دەبێت هەموو بەڵێنەکانی جێبەجێبکات. هاتنی ئەو کاروانە سەرکەوتنێک بوو بۆ حکومەت و سزایەکی پێویست بوو بۆ سەرپێچیکار، بۆ ئەوەی گەڕانەوەی مسۆگەر بکات. ئەم بەڵگانە ئاماژەیان بەوە دەکرد کە هێزی ئاسمانی شاهانە داواکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە حکومەتی عێراقەوە پێگەیشتووە، هەربۆیە بڕیاری بۆردومانەکە درا.
بارزان
وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ڕاوێژکاری بەریتانی خۆی، سێر کیناهان کۆروێڵز سەردانی موسڵی کرد و لە ٢٣ی ئاداردا لەگەڵ نێردراوێکی شێخ ئەحمەد بارزانی کۆبووەوە. فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە لە ٢٣ی ئادار لە کاتی ئەنجامدانی سیخوڕی بەسەر شارۆچکەی شیروان لەلایەن خێڵەکی دوژمنکارانەوە تەقەیان لێکرا و بە بۆمب و تەقەی دۆشکە هێرش کرایە سەر تاوانباران. زیانی گیانی و زیانەکانیش نادیارە.
دوابەدوای داگیرکردنی میرگەسۆر، ژمارەیەک سەرکردەی عەشیرەت خۆیان رادەستکردی ئەفسەری سیاسی عێراقی کرد، دوای ئەوە کۆمەڵێک لە پیاوەکانی شێخ ئەحمەد هێرشیان کردە سەر چەند گوندێک بۆ تۆڵەسەندنەوەانە لە دانیشتوانی ناوچەکەیان، بۆیە سزادانی خێرای تاوانباران زۆر گرنگ بوو بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. لەگەڵ گەیشتنی داواکاریی بۆ هێزی ئاسمانی شاهانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بڕیاردرا گوندی ڕێزان بۆردومان بکرێت کە بە بارەگای هێزێکی گەورەی بارزانی ناسراوە. بەداخەوە کەشوهەوای خراپ بووە هۆی ئەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە کە لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢٩ی ئازدار ئەنجام بدرێت، بۆ ٢ی نیسان دواخرا و بۆردومانەکە لە چەند ڕۆژی دواتردا دەستیپێکرد دوای ئەوەی ئاگادارییە ئاساییەکانی بڵاوکرانەوە.
هاوکات، (یەکە)ی هێزە عێراقییەکان کە لە ٣٠ی ئازاردا لە شارۆچکەی میرگەسۆر چالاکیان دەکرد، بەرەبەیانی ٣ی نیسان جوڵەیان کرد و لە بیرسیا نزیکبوونەوە، دواتر لە هەمان ڕۆژدا ئەو هێزەکانی پێشڕەویان کرد کشانەوە و لەکاتی گواستنەوەی یەکەیەک لە نزیک واهزی هێرش کرایە سەر و سەرلێشێواوی لێکەوتەوە.
سەرجەم فڕۆکانەی لەبەردەستی هێزی ئاسمانی شاهانەدا بوون، بانگهێشت کران بۆ بۆردومانی ئاسمانی بەردەوام تا ئێوارە. لە ئەنجامدا هێرشەکە بەرپەرچدرایەوە، بەڵام فڕۆکەوانێک و چاودێرێکی پێشوو بە سەختی برینداربوون و دوو فڕۆکەش بەهۆی تەقەی دەمانچەوە لەکارکەوتوون، هەموو فڕۆکەکان ئامانجەکەیان پێگا. ڕۆژی دواتر هێزەکە گەیشتە بیرسیا و پێگەی خۆی قایم کرد.
چالاکیی هۆزەکان
لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر باری، پەیوەندی لەگەڵ بارزان بۆ ماوەیەک پچڕا. لە ٢٠ی شوباتدا چالاکییەکی قورسی هۆزەکان لە ناوچەی بلێ ڕاگەیەندرا. سیخوڕی ئاسمانی ئەنجامدرا، گروپێک لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ ئەو هۆزانە بینران کە لە باشوورەوە بۆ باکوور لە نزیک یەکگرتنی ڕووباری زێی(ڕوو و کوچک)، بەرەو بارزان دەڕۆیشتن.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەی شیروان
ناوچەی پێشنیارکراوی شیروان یەکەم ناحیە کە ئیدارەی لێ دابمەزرێت سەرەتای مانگی ئادار، یەکەیەکی سوپای عێراق لە بالیکیان بەم شێوەیە کۆکرایەوە:
٣ کەتیبەی پیادە (کەمتر لە دوو فەوج).
1 فەوجێکی سوارە.
1 تۆپخانەی شاخاوی.
1 سریەی تۆپخانەی میکانیکی.
دەسەڵاتدارانی تیمی فڕۆکەوانی
کاروانەکە بە هاوکاریی هێزی ئاسمانی لە ١٥ی ئادار لە لالیکەوە جووڵا و هەمان ڕۆژ گەیشتە مەزنا. پاشان کاروانەکە بە ڕێپێوانێک لە ڕێگەی لایەکییەوە بەرەو میرگەسۆر پێشڕەوی کرد و لە ١٦ی ئاداردا بەبێ بەرگری گەیشتە ئەوێ.

