رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردەوە: ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی 12ی ئامادەیی دەکەینەوە لە ئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .

وەزارەتی پەروەردە داوای لە قوتابییان كرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.

هەروەها رایگەیاند: سبەی چوارشەممە رێكەوتی 10/9/2025 پەڵپ (اعتراض) دەست پێ دەکات و تاکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15/9/2025 بەردەوام دەبێت. جەختیشی كردەوە كە قوتابیان دڵنیادەکەنەوە بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەن.

لە كۆتاییدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر 11ی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە، ببینێت.

https://soma.azmwnakan.com