رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی حكوومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو ڕاست نووری شاوەیس كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو ڕاست نووری شاوەیس لە شاری هەولێر کرد.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو ڕاست نووری شاوەیس کرد.

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ڕاست نووری شاوەیس گەیاند.

ڕاست نووری شاوەیس سیاسەتمەداری کورد و باڵیۆزی پێشووی عێراق لە توونس و مەغریب، ڕۆژی یەکشەممە رابردوو بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.