رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتیی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە شاری هەولێر کرایەوە.

لە پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێر، 280 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە، ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 6:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت، پێشانگاکە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕوو لە کوردستان بکەن، سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و وەبەرهێنان بکەن.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگاکەی کردەوە و تەواوی بەشەکانی بەسەرکردەوە، هاوکات پاڵپشتیی تەواوەتی خۆی بۆ کارەکانی پێشانگەکە و کۆمپانیاکان دووپات کردەوە.