ئەمشەو دووشەممە رێکەوتی 8.9.2025 لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، چوارەمین پیشانگای بازرگانی و بەرهەمە ناەخۆیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە …
بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار و ئاشناکردنی هاووڵاتییان بە بەرهەمی خۆراک و جلوبەرگی کوردەواری و عێراقی و کەرەستەو کەل و پەلی خزمەتگوزاری، بە ئامادەبوونی هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، و نەوزاد شێخ کەمال بەرێوبەری گشتی بازرگانی و سەید هێمن بەرێوبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو ئەندازیار رێبین بەرێوبەری ئەندازەی پارکەکان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و هاوڵاتیان لەبەردەم پارکی شانەدەر فێستیڤاڵی کاری دەستی و کەل و پەلی شیرەمەنی و پاککرەوە و کارەبایی و خواردنەوە کرایەوە، کە فیستیڤالێکی هەمەجۆرە بۆ خواردنە کوردەوارییەکان و کاری دەستی و کەل و پەلی نەخش و نیگار.….
لەلایەن ئامادەبووانەوە بەشەکانی پیشانگایەکە بەسەر کرانەوە و دەستخۆشی لە رێکخەران و بەشداربووان کرا …
ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە ئاشناکردنی هاوڵاتییانە بە بەرهەمی خۆماڵی و دەستڕەنگی رەسەنی کوردی، کە بە نمایشکردنی پۆشاکی رەسەنی کوردەواری و کەلوپەلی خاوێن کەرەوە و کەرەسەی کارەبایی و پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوەی کوردەوارییەکان لە شارە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان خراونەتە روو.

